ئەگەرچی لەززەتی ڕۆحە، مودام، ڕەتڵی مودام

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1112 بینین
ئەگەرچی لەززەتی ڕۆحە، مودام، ڕەتڵی مودام
شتێکی دیکەیە ئەمما لە دەستی دڵبەر: جام
بەهار و فەسڵی گوڵ و خەڵوەت و بەساتی چەمەن
چ خۆشە بادە، بەدەستی نیگاری سەروو ئەندام
بەهاری پار، چ عەیشێکی بەرقەرارم بوو
حەبیبی خۆم لە کەنار و نیگاری خۆم بەمەرام
هەزار خۆزگە بەپار، ئەو دەمی کە پێکەوە بووین
لە شام تا دەمی سوبح و لە سوبح تا دەمی شام
دەمێ بەپەنجەی نازی دەدامێ ساغەری مەی
دەمێ بەعیشوە و بازی، دەیدا سەبووحی رام
دەمێ لە خەندەیی خونچەی بەگوڵشەکەر مەشغووڵ
دەمێ بەغەمزەیی جادووی بەنێرگس و بادام
نیگاری مە؛ ئەمە تاکەی بەدەرد و ڕەنج و فیراق؟
ویساڵ گەر نییە مومکین، موییەسەرە پەیغام
خودا چ ئولفەتە، گرتوویە دڵ، بەتوڕەیی تۆ
هەتا لە باوەشی نەگرێت، ناگرێ ئارام
من و نەسیمی سەحەرگاهـ و بولبولی شەیدا
ئوممێدەواری گوڵێ بووین، ئەوان دیان، من مام
بەهەر تەریقێ دەکەم؛ من بەبەندەگیی ئیقرار
قبووڵی بێ شەهی خوبان؛ ئەگەر ئەدەبناسناوی ئەدەبی بەغوڵام