ئەی قامەت سنەوبەر، وەی تەلعەتت بەهار

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1190 بینین
ئەی قامەتت سنەوبەر، وەی تەلعەتت بەهار
کوڵمەت وەکو شەقایق و ڕوخسارە لالەزار
ئەی خونچەیی نەزاکەتی گوڵزاری دڵبەریی
ئەی گوڵشەنی تەراوەتی فیردەوسی کردگار
ئەی سەرووی نازکی لێمە دایم کەنارجۆ
ساتێ وەرە کەنارەکەم، کە مردم لە ئینتیزار
لەم فەسڵی گوڵ، جەمالی گوڵستان، شکۆهی باخ
وەقتی مەحەببەتە، بەدڵئازوردەگانی پار
پارت ئەگەر لەگەڵ ئێمە بەجەفا دەکرد
ئەمساڵەکەت وەفا بەمە بووبێ ئیختیار
خۆشە ستەم لە جانیبی یاران بەعاشقان
ئەمما نەبەو قەرارە لەگەڵ ئەمنی بێ قەرار
بێ ڕوویی تۆ، بەتایی سەریی توڕەکەت قەسەم
دایم دڵم وەکو سەری گێسووتە تابدار
ئەو یەک دەمە نیشاتە، بەسەد ڕەنج و دەردی سەر
یەک عالەم ئەم حەیاتی بێ، بێ زەحمەتی خومار
با موددەعی لە نەزمی ئەدەبناسناوی ئەدەبیدا نیشان بدات:
کامی وەدیعەیە لە کەس و کامی موستەعار!