زوڵفت سەنەما! لەو گوڵی ڕوخسارە نموودار

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 2 خولەک  1249 بینین
زوڵفت سەنەما! لەو گوڵی ڕوخسارە نموودار
یا نافەیی «چین» چینە! لەسەر خەرمەنی گوڵنار!
گێسووتە ئەگەر، بۆچی وەکو سونبولە تاتا!
گەر سونبولە، بۆ پڕ شکەن و حەڵقەیە وەک مار؟
گەر ئەفعییە؛ بۆ نێشی وەکو عەقرەبە، جەڕاڕ
گەر عەقرەبە، بۆ سورەتی مانەندە بەجەدوار؟
گا زوڵفە، دەمێ سونبولی گوڵزارە، دەمێ مار
گا عەقرەبی جەڕاڕە، گەهێ هەیئەتی جەدوار
گا دەستەیێ ڕەیحان و گەهێ بەستەیێ شەوبۆ
گا عەنبەری لەرزان و دەمێ نافەیی تاتار
گا شاپەڕی شاهێن و دەمێ باڵی سیەهـ زاغ
گا پەنجەیی تورکان و دەمێ نافەیی تاتار
گا جەوشەنی ڕوویین و دەمێ مەغفەری ئاهن
گا شۆخی کەمەند ئاوەر و گا تورکی کەماندار
گا خەرمەنی نەسرین و دەمێ گوڵشەنی سەوسەن
گا خیتتەیی فەڕخار و دەمێ دەککەیی عەتتار
گا حەڵقە و گا عوقدە، دەمێ خام و دەمێ خەم
گا پێچ و دەمی کونج و دەمێ ڕشتە، دەمێ تار
گا زیبی زەنەخدان و دەمێ زینەتی غەبغەب
گا زینەتی بێستان و دەمێ شەوکەتی دیدار
گا ساکینی فیردەوس و دەمێ خاریجی جەننات
گاهێ لە لەبی کەوسەر و کونجی دوو لەبی یار
گا سیلسیلەیی پامە، گەهێ تەوقە لە گەردەن
گا بەندی دڵازارە، دەمێ بەندی دڵی زار
سەد خۆزگە، کەس ئەو هیندوویی سەححارە نەبینێ
بشبینێ ئەگەر، وەک ئەدەبناسناوی ئەدەبیی نەبووە گرفتار