چ ڕادەبێ، کە بپرسی دەمێ لە حاڵی نزار!
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
1 خولەک
1145 بینین
چ ڕادەبێ، کە بپرسی دەمێ لە حاڵی نزار!
فیدای خونچەیی زارت، هەزاری وەک منی زار
دڵی من و سەری زوڵفت؛ دوو تەوئەمن هەمزاد
نە ئەو دەمێکیە سکوون و نە ئەم دەمێکیە قەرار
چ ڕەونەقێکی هەیە گوڵ، بەپێنج رۆزە دەوام!
بەهاری تەلعەتی تۆیە، گوڵی هەمیشە بەهار
بەدەوری گوڵشەنی حوسنت؛ دوو خاڵ و دوو گێسوو
دوو زەنگبار غوڵامن و دوو عەنبەرینە حەسار
بەخاکی پات؛ مەگەر ئەو دەمە بگا: سەری مە
غوباری پەیکەری خاکی، بگاتە چەرخی چەهار
مەماتی دەرگەهی تۆ، دۆزەخە ئەگەر! ئاسان
حەیاتی بێ لەبی تۆ، جەننەتە ئەگەر! دشوار
ئەوەندەی وا، کە ڕەقیبت لەمە دڵگیرە
هەزار ئەوەندە بەدیداری تۆ، لەوم بێزار
لیقایی یاری موافیق؛ غەزایێکە بۆ ڕۆح
هەرا، لە سوحبەتی ناکەس، ڕەفیقی ناهەموار
لە نێشی ئەفعی و ئێشی موساحەبەیی نادان
موخەییەری کەن: ئەدەبناسناوی ئەدەبی گەر، بەسەر دەچێ بۆمار