ئەگەر زیندانە، گەر دارە، ئەگەر بەند
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
1 خولەک
1252 بینین
ئەگەر زیندانە، گەر دارە، ئەگەر بەند
بەسە جانا! عەزابی مە، هەتا چەند
بەخەندێکت ئەگەر دڵ خستە پەرواز
بەگریانت، دووبارە بەستە ناوبەند
ئەگەر غەمباری جەوری زوڵفەکەی تۆم
بەمیهری تەلعەتم سەد هێندە خورسەند
دڵێکی غەمزەدەم بوو، مەحرەمی ڕاز
ئەویشت لێم بەسەد شین و ئەزا سەند
بەڕەغبەت دڵ نەکەوتە دامی گێسووت
وەرای تەدبیرە، تەقدیری خوداوەند
لە وەختێکی بەعیشقت سەر بڵندم
تەمم لێ ناڕەوێ قەت، وەک دەماوەندشوێن
شکۆهی گەردنت، لیمۆیی غەبغەب
بەنوقرەی خامەوە، سێوێکی پێوەند
بەتەنها هەر ئەمن نیم پایی بەندت
جیهانێکت بەتاری زوڵفە پابەند
محاڵە گەر ئەدەبناسناوی ئەدەبی بێ و زیندەگی کا
بەبێ ماچی لەبی شیرین، وەکو قەند