نازک بەدەنا، لەعل لەبا؛ جەور و جەفا چەند!
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
2 خولەک
1300 بینین
نازک بەدەنا، لەعل لەبا؛ جەور و جەفا چەند!
بۆ ئەم دڵی زارم؛ بەجەفا تیری بەڵا چەند!
شیرین سوخەنی، غونچە دەهەن؛ توندیی و تەڵخیی
بەم تەرزە دەگەڵ بەختی منی نامە سیا چەند
تا چەند بەمیهر و ستەم؛ ئەو بیم و ئومێدە!
یا بمکوژە، یا ڕووم بدەرێ، خەوف و ڕجا چەند
لەو جەعدی موعەتتەر، کە لە ڕووی شەرمەوە لارە
مننەت لە گوڵاب و گوڵ و ڕەیحان و سەبا، چەند
تۆ خوسرەوی خووبانی؛ هەموو ئێمە گەدای ڕووت
ئەی پادشەهم؛ جەور دەگەڵ ئێمە گەدا، چەند!
تا تارێ لە چین و خەمی مووت، عەتر فشانە
کەس ناڵێ: من و نافە و تای مشکی خەتا چەند
دائیم لە دڵم بیم و ئومێدی موو و ڕووتە
یا بیکوژە، یا ڕووی بدەرێ، خۆف و ڕجا چەند
ئەم عەهدە کە مەعدوومە: وەفاداریی یاران
لەم دەرگەهە دامان؛ بەئوممێدی وەفا چەند!
بۆ شەئنی شەهان عارە؛ تەتاول بەگەدایان
ئەی پادشەهم، جەور دەگەڵ ئێمە گەدا، چەند
دەردێ نییە دەردی مە، کە چارەی بەدەوا بێ
دەردێکە؛ عیلاجی نییە، دەرمان و دەوا چەند
دەردێ نییە دەردم کە ئەوا چارە قبووڵ کا
بێ وەجهە لە لام، ڕەنجی تەبیب، سەبر و دەوا چەند
بەحرێکە خەمی عیشق، هەزارانی وەکو تۆی
غەرقابی فەنا کرد، ئەدەبناسناوی ئەدەبی، فیکری شەنا چەند