بەهار و گۆشەیی باغ و سەباح و زنجی خەممار
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
1 خولەک
1196 بینین
بەهار و گۆشەیی باغ و سەباح و زنجی خەمار
چی خۆشە! جامی سەبووحی، لە دەستی نازکی یار
کەناری گوڵ بی و هەمدەم بەگوڵ، بەرابەر گوڵ
چی خۆشە! خونچە چنینت؛ بەبێ مەشەققەتی خار
چی خۆشە! مەجلیسی عەیش و بیساتی سەبزە و باغ
بەشەرتێ سەبزە، لە دەمی جۆیبار و پای چنار
نەدیم و ساقی دیار و دوو سێ ڕەفیقی شەفیق
بەدەورە حەڵقە، بەیەک کەن، وەکو خەتی پڕگار
حەریف مەست و ئەتۆ مەست و ساقیی مەستان
.............................................دەقی نائاشکرا
نیگاری خۆ بەسەفا جارێ، ساغەرت دا ساقی
لە بەینی جامی مەزەش: یەک دوو بۆسە؛ جار بەجار
لە جامی بادە، کە مەستانە بووی، بەسەرخۆشیی
بەهەردوو دەست؛ دڵارامی خۆت بگریە کەنار
دەمێ لە مشکی دەمی ڕامژی گوڵاو و شەکەر
دەمێ لە لەعلی لەبی؛ ناری دانە، شەربەتی نار
فیدای عوزو بەعوزوی بی، سەد کەڕەت هەریەک
خوسووسی: غەبغەبی سێوی، هەزار بەهەزار
ئەدەبناسناوی ئەدەبی مەنازە بەگوفتاری وا شەکەربارت
کە تۆی لە ماچی لەبی شەهدی وی، شەکەر گوفتار