لەو خۆشییەی کە قاسیدی مە؛ ناگەهان گەیشت

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1197 بینین
لەو خۆشییەی کە قاسیدی مە؛ ناگەهان گەیشت
پەیغامی عاشقانە، بەلای عاشقان گەیشت
شیرین سیفارشی جانانە؛ یا شەکەر؟
دوو سەد هەزار لنگە، بەیەک کاروان گەیشت!
یاڕەب چ خێر مەقدەمە ئەو قاسیدە، دەڵێی:
ڕوحی ڕەوان بەپەیکەری مە؛ ئەرمەغان گەیشت!
قاسید مەگەر خوجەستە قەدەمی خدری بوو، کەوا
موژدەی حەیات و زیندەگیی جاویدان گەیشت؟
ئەی پەیکچی؛ کەوا لە قدوومی موبارەکت
گیانی عەزیزی مە، بەبەر ئێمە، عیان گەیشت!
سوبحانە! لەو پەیام ڕەوان پەروەرە، دەڵێی:
ئەنفاسی عیسەویی بەمنی ناتەوان گەیشت؟
ئەو ساعەتە، چ ساعەتی سەعدە، کە پێکەوە
ئیقباڵ و عیزز و یوسر، عەنان دەر، عەنان گەیشت!
ساقی بدە شەراب، بەجامی لەبا لەبت
پێش ئەز ئەوەی کە: جامی ئەجەل بۆ مەمان گەیشت
یاران مەکەن مەلامەتی بێ تابیی دڵان
بیللا کە تیغی شەوقی ویساڵی بەجان گەیشت
سەد خۆزگە بەو دەمەی کە لەپڕ بێن بڵێن: ئەدەبناسناوی ئەدەبی
لێت موژدە بێ، کە دڵبەرەکەی میهرەبان گەیشت