لەو دەمەی سەر ڕشتەیی زوڵفی خەمی تۆم کەوتە دەست

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1298 بینین
لەو دەمەی سەر ڕشتەیی زوڵفی خەمی تۆم کەوتە دەست
بۆ خەمی زوڵفت، سەری ڕشتەم هەموو دەرچوو لە دەست
ساقیی مەستان: ئەتۆ بی و چاوی مەستت: جامی مەی
زاهیدی سەد ساڵە، تا دێنێ، دەبێتە مەی پەرست
بۆ شکستی قەسری دینم؛ جووتە ئەبرۆی تاقی تۆ
چونکە نووری ئەحمەدیی بوو، تاقی کیسرا بوو شکەست
غەمزە، چی کردی دەگەڵ مە، ئیسمی مەستی خستە سەر
چونکە زانی دەستی ئاخر، جورمێ ناگیرێ لە مەست
دوێ شەوێ فەرمووت: عەهد بێ، بێ وەفایی قەت نەکەم
کامە شەو بوو چاوەکەم، سەد وەعدەی وا سەختت نەبەست؟
ساغەری مەی، چونکە وەک جامی دەهانی تۆ دەچێ
دەم بەدەم بویێ لە مەجلیسدا دەسووڕێ دەست بەدەست
کامە جارە بێینە سەر دیداری ماهی تەلعەتت
زوڵفی عەقرەب نێشەکەت؛ لێمان نەبێتە بەرهەڵست؟
چاوەکەم قەدرم بزانە، تا لە دەستت دەرنەچووم
چونکە وەک ئەمنت غوڵامی باوەفا، کەم دێتە دەست
وە نییە هەر تەنیا ئەدەبناسناوی ئەدەبی بێ، خەستەیی پەیکانی تۆ
لەو خەدەنگی ئابداری غەمزەکەت، کێ بوو خەلەست؟