بەو نەقشی بەشیشەی دڵەکەم، عەکسی مەهی ڕووت

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1225 بینین
بەو نەقشی بەشیشەی دڵەکەم، عەکسی مەهی ڕووت
لاتداوە لەسەر قورسی قەمەر، مەعجەری گێسووت
ئاڵۆزە جیهانێ لە خەمی سونبولی خاوت
ئاشووبە دوو دنیا، لە شەڕی نێرگسی جادووت
قیبلەی ئەمەلی ئەهلی وەفا؛ تاقی برۆتە
هەرچەندە لە خوێنڕێزیی عاشق، نییەتی جووت
چینی سەری زوڵفت، کە گوتم: نافە؛ خەتا بوو
سەد (چین) و (خەتا)؛ بێ بەفیدای یەک ڕەمی ئاهووت
وەک جیلوەیی قەدت، نییە سەروێ لە چەمەندا
وەک خەندەیی زارت، بەخودا خونچە نەپشکووت
شام و سەحەر و نیوەشەوم؛ کاری دڵی زار
ناڵینە لەبەر نێشی سیەهـ ماری خەمی مووت
بەو حوسن و لە تافەت؛ کە هەتە، ئەی شەهی خوبان
بۆ هێندە لەسەر قەتڵی گەدایە؛ ڕەوش و خووت
ئەو ڕۆژە، کە تیرت لە دڵی مە گوزەری کرد
عالەم مەتەحەییر بوو لە ئەو قووەت و بازووت
سەیدی نیگەهی تۆیە ئەدەبناسناوی ئەدەبی، قەدری بزانە
عەنقایە گرفتارە بەسەر پەنجەیی تەیهووت