ڕوومەتت بەدری مونیرە، پەرچەمت وەک مشکی ناب
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
2 خولەک
1398 بینین
ڕوومەتت بەدری مونیرە، پەرچەمت وەک مشکی ناب
لەو: خەجەڵ ما ئافتاب و لەم: شکا، قەدری گوڵاب
عیشقی تۆ، دەمسازە بۆمە؛ گەر فیراقە، گەر ویساڵ
نوتقی تۆ، جان بەخشە بۆمە، گەر خیتابە، گەر عیتاب
گەر حیجابی عیسمەمەتە، یا حەسرەتە بۆ منی هەژار
مەعجەرت لادە لە ڕوو تۆ، وەختە هەڵگیرێ حیجاب
با غەریقی بەحری هیجرت بم، وەکو نیلوفەڕیش
دوور بەدوور خۆ هەم بەرابەر: بەو جەمالی ئافتاب
بێ حسابن کوشتەیی پەیکانی غەمزەی چاوەکەت
گەر وەکو ئەمسالی ئێمە، بێنە سەر حەد و حیساب
تەوسەنی خۆت رامە بۆ ئەغیار؛ چی بێ ئەی عەجەب!
گەر دەگاتە بەختی مە؛ ئەو سەرکەشێکە، بەد ڕیکاب
هێندە ڕاوەستا لە داوێن، ئاوی فرمێسکی فیراق
بۆیە وێستا؛ ئەشکی دیدەم، قەترەیەک و سەد حوباب
توڕەیی شەوڕەنگ و خەتتی سەبز و زوڵفت کافییە
بۆ عەزابی مە، چە لازم؛ بەند و زنجیر و تەناب!
بۆ نیساری مەقدەمت، لەکنم عەزیزە جانی خۆم
بۆیە بۆ ئیساری جانی خۆم هەمە هێندە شەتاب
لەودەمەی هاتوومە دەرگاهت، بەئوممێدی نیاز
غەیری بارانی سرشکی خۆم نەدی قەت فەتحی باب
دڵبەرا! بێ میهری تۆ، ڕۆژ و شەوی تارە ئەدەبناسناوی ئەدەبی
باوجوودی لوتفی تۆ، گەر دۆزەخە: نِعمَ المآبعەرەبی