بۆ حیجابی عیسمەتی چیهرە؛ لە قورسی ئافتاب

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1316 بینین
بۆ حیجابی عیسمەتی چیهرە؛ لە قورسی ئافتاب
پەردەیی گێسوو، لەسەر خورشیدی ڕوو، بۆتە نیقاب
کەوتە داوی زوڵفی قوللابت: دڵی ئازادی من
...............................................دەقی نائاشکرا
هادیی دڵمە غورابی زوڵفی تۆیە و ڕوومەتت
ئاخری خێر، ڕەهڕەوێکی ڕاهنمایی کا: غوراب
گەر لە لوتفت کۆتەهە، دەستی وەفا، بۆ حاڵی من
کۆتەهی ناکا لە من؛ زوڵفی درازی تۆ: عیتاب
گەر مەگەس ڕێی نیشتنی قەندی لەبی تۆی بدەنێ
تا بەڕۆژی ڕەستەخێزیی، شەککەر ئالوودە لوعاب
مەرگی تۆ، تا ڕۆژی مردن؛ زەحمەتە من هەڵگرم
دڵ لە: دڵبەر؛ دەست لە: ساقی؛ لەب: لەسەر جامی شەراب
هێندە ڕاوەستا لە داوێن؛ ئاوی فرمێسکم بەکوڵ
گەر بەخوڕ بێ، ئەشکی دیدەم؛ قەترەیەکی سەد حوباب
بۆ نەشاتی بەزمی مەستانت لە لوتفی تۆ: ئەدەبناسناوی ئەدەبی
چونکە: سینە ناڵەزارە؛ دەنگی دێ هەروەک ڕوباب