دولبەرێ وا بێ، کە ئەمڕۆ زڵفی عەییاری دەکا

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1351 بینین
دولبەرێ وا بێ، کە ئەمڕۆ زڵفی عەییاری دەکا
قوتبی بەستامی بەدینێک؛ مەیلی زنناری دەکا
خەنجەری غەمزەی لە جەرگم داوە، بێ حاڵی ئەوەم
مەرهەمی زەخمم حەواڵەی زوڵفی خونخواری دەکا
دڵ بەسەد خوێنی جگەر؛ خونچەی گەیاندێ بۆ گوڵم
ئەو ڕەقیبە گەبرە ئێستا، مەنعی گوڵزاری دەکا
من قەرارم بوو: دەبێ بێ، تا بەسۆزێک بای سەبا
بێ قەراری بوو، قەرارە زوڵفی تەڕاری دەکا
دڵ بەچاوی موبتەلا بوو؛ زوڵفی زەنگیی حەبسی کرد
کافرە؛ هەردەم بەتەرحێ ڕەنج و ئازاری دەکا
گەر بەقووەی عەسکەری شاهان جەهانگیری دەکەن
دڵبەرم تەنیا بەیەک غەمزە جەهانداریی دەکا
مەنعی عاشق بۆ دەکا؛ عاقڵ لە عیشقی دڵبەران
عاشقی بێچارە چ بکا، حوسنە ناچاری دەکا
پێم دەڵێن شیعری ئەدەبناسناوی ئەدەبی، یا سیحرە، یا جادوو، بڵێ
شیعری من: جادوو بەیادی چەشمی سەححاری دەکا