مەلا محەمەدی کۆیی
لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
1 خولەک
1137 بینین
فەلسەفەی دینت وەکو شێخی غەزالیناوی تایبەتی خستە دەر
فیکری سوقراتت لەزیهنە، عەقڵی لوقمانت لەسەر
شارەزایی گۆی زەویت، زیاتر لە عیلمی بولفیدا
خۆ نەشتکردوە بەهیچ لایێکیدا گەشت و گوزەر
نەشری عیلمولڕۆحی تۆ مانەندی فەخری ڕازیناوی تایبەتیە
بیری ماسۆنی لە مەژگی لاوی کورد بوو دەربەدەر
خەتمە عیلمی عەقڵی وو نەقڵی لەسەر تۆ هەردووکی
ئیبن ڕوشدناوی تایبەتی ئەندەلوس عیرفانی وابووبێ مەگەر
ڕێی خورافاتت بڕی، بنیادی فێڵی شێخەکان
بووبە دیوانی شرین و ڕەوشەنت، زێر و زەبەر
ڕەهبەی ڕاهی سەعادەت مورشیدی دینی موبین
عیلم و مەعلووماتی تۆ بۆ دینی ئیسلامە چەپەر
ڕاستی وو حەق و حەقیقەت چیبێ، بێ پەروا دەڵێی
پێشڕەوی ناکەی لە هیچ تەعنێکی نافامی حەزەر
شیعری پڕ مەعناو چاکت بۆتە دەستوورولعەمەل
لاپەڕەی گۆڤارەکانت، بۆتە کانیی خێر و فەڕ
هەر چەنێ مەدحی جەنابت کا ئەسیریناسناوی ئەدەبی هەر کەمە
بۆ جەلیزادە دەبێ هەڵبەسترێ تاقی زەفەر