تەنوور - تیانوور
لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
1 خولەک
903 بینین
دڵ گڕی ئاگری ئێستا وەک تەنوور
بەئومێدم سبەی پڕ ببێ نوور
بەوتەی زەند و دینی زەردەشتی
لە تەنووریان مەبەست ئەوە، تیانوور
کەی ئەگۆڕێت و سەوز ئەبێ نیشتمان
ڕەنگی ئێستەی بەخوێنی کوشتیی سوور
کوانێ مەردێ بچێتە سەر قەندیل
وەکو مووسا، کە چۆن چووە سەر توور
کوانێ بۆ یەکدەسی و هۆگریی گەل
بێنێ بۆ سەرفرازییان دەستوور
هاکە بەخشی خوا، ئاواتی دڵ
گێلە بێژێ کەسێ هیواتانە دوور
کەم کەمە و وردە وردە جووڵە ئەکا
ڕێک ئەخا شار و خۆراکی کۆمەڵی موور
گەرچی دۆڕانی گەل لە وازیدا
ماوە مافی لەوازی کردن چوور
زۆر ئەبێ ساوە پەک ئەخا گەورەی
چی هەبێ لێی ئەکا بەچۆڕێ جوور
گەرچی بیرە و هەوایە دەینووسم
بەغەم و دەردەوە لە شاری زوور
زۆری پێ ناچێ دێتە دی بیرم
ناوی من باس ئەکەن خوار و ژوور
مرد ئەسیریناسناوی ئەدەبی بەداخەوە ڕۆیی
گۆڕی پڕ بێ، دەڵێن لە کۆمەڵێ نوور