شیوەن بۆ باوکی

لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
 1 خولەک  920 بینین
چبوو لێمان لەکاتێ کەوتیە دوور
دەسا پڕ گۆڕەکەت بێ ڕەحمەت و نوور
لەبەر ئارامی دڵ خۆت مای لە لامان
وەلێ ڕوحت گەیشتە عالەمی ژوور
کوڕان و خزم و خوێش و دۆستی لاوت
لە غەم پیر و هەموویان پشتیان کووڕ
لە داخت شاری کەرکووک خوڕ ئەگری
لە خوێنی چاوە حەوشی تەکیەکەت سوور
بەشادی و سەربڵندی چویتە جێ
بەهەشتە باڵەخانەت نۆکەرت حوور
ڕەفیقی چاک و چاکیت بۆ هەموو کەس
کەس ڕەنجی نەدی لێت تاوەکوو موور
یەکێ پرسی لە تەئریخت وتم پێی
لە دیوانی خودایە حي مغفورعەرەبی