مەلا محەمەدی کۆیی

از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
 1 دقیقه  1087 مشاهده
فەلسەفەی دینت وەکو شێخی غەزالیاعلامی خستە دەر
فیکری سوقراتت لەزیهنە، عەقڵی لوقمانت لەسەر
شارەزایی گۆی زەویت، زیاتر لە عیلمی بولفیدا
خۆ نەشتکردوە بەهیچ لایێکیدا گەشت و گوزەر
نەشری عیلمولڕۆحی تۆ مانەندی فەخری ڕازیاعلامیە
بیری ماسۆنی لە مەژگی لاوی کورد بوو دەربەدەر
خەتمە عیلمی عەقڵی وو نەقڵی لەسەر تۆ هەردووکی
ئیبن ڕوشداعلامی ئەندەلوس عیرفانی وابووبێ مەگەر
ڕێی خورافاتت بڕی، بنیادی فێڵی شێخەکان
بووبە دیوانی شرین و ڕەوشەنت، زێر و زەبەر
ڕەهبەی ڕاهی سەعادەت مورشیدی دینی موبین
عیلم و مەعلووماتی تۆ بۆ دینی ئیسلامە چەپەر
ڕاستی وو حەق و حەقیقەت چیبێ، بێ پەروا دەڵێی
پێشڕەوی ناکەی لە هیچ تەعنێکی نافامی حەزەر
شیعری پڕ مەعناو چاکت بۆتە دەستوورولعەمەل
لاپەڕەی گۆڤارەکانت، بۆتە کانیی خێر و فەڕ
هەر چەنێ مەدحی جەنابت کا ئەسیریتخلص هەر کەمە
بۆ جەلیزادە دەبێ هەڵبەسترێ تاقی زەفەر