مەستیی ڕاستی
لە کتێبی:
            گوناهـ
        بەرهەمی:
                عەلی حەسەنیانی (1939-1992)
        
             1 خولەک
             4047 بینین
        
        
    مەستیی ڕاستی
                        
                        بە دەنگی: عەلی حەسەنیانی
                    مەستیی ڕاستی
                        
                        بە دەنگی: سەید خالد ئیمامی
                    مەی زۆر و زەوەندە وەرە گەر بادەپەرەستی
مەیلانە جمەی دێ وەرە تۆش فێر ببە مەستی
مەستی ئەمەیە تووڕی بدەی بیری ژیانت
جا هێندە بنۆشی نەتوانی کە هەڵەستی
بۆ چۆرە شەڕابێ مەگەڕێ دەرکە بە دەرکە
مەیگێڕێ وەبینە بنێ پەنجانی لە دەستی
بڕوانە بزە و ڕەوت و وتە و ڕوانینی مەیگێڕ
چاوت بکەوە، ورد بەوە جا هەست بکە هەستی
داوێنی لە دەس بەرمەدە و خۆتی فیدا کە
تا ڕادەیەکی بادە دەگاتە بنی خەستی
ئەستێرە وەلانێ دەخۆشێ ون دەبێ دەڕوا
سەد خۆزگە بە وانەی کە دەبن مەستی ئەلەستی
مەستانە بژی، لێرە هەموو مەستن و سەرخۆش
بێ بادە مەڕۆ چونکە لە هەورازێ دەوەستی
گوێ بگرە لە هاوار و لە هووهوو و لە هەوهەو
دەس هەڵگرە بەسیێتی ئیدی مەستیی بەقەستی