دڵئەستێن

لە کتێبی:
گوناهـ
بەرهەمی:
عەلی حەسەنیانی (1939-1992)
 1 خولەک  1611 بینین
شارێ دیلی تۆیە ئیدی دڵڕفێنیت بۆ چییە؟
لادە چارشێوی ڕەشت، ڕازی نهێنیت بۆ چییە؟
دڵستێنی گەر دەکەی، وردی مەکە نازدارە دڵ
دڵڕفێن! تۆ دڵ شکێنی! دڵستێنیت بۆ چییە؟