چ تەلیسمێکە چ سیحرێکە چ سەودایێکە
لە کتێبی:
دیوانی وەفایی
بەرهەمی:
وەفایی (1844-1902)
1 خولەک
877 بینین
چ تەلیسمێکە؟ چ سیحرێکە؟ چ سەودایێکە؟
سەری زولفت کە دوسەد چینی بە هەودایێکە
ناڵەناڵی دڵی سەودازەدە لەو پەرچەمەدا
ئەوە نیشانەیە دێوانەیی سەودایێکە
وەرە مەنواڕە بە سووکی لە نیساری قەدەمت
ئەشکی دیدەی تەڕی من گەوهەری دەریایێکە
ئەی شەکەرلەب کەمەری تۆ چییە بەو مەحکەمییە
کە هەزاری وەکوو من بەستەیی هەودایێکە
نێرگسە غارەتی دین، پەرچەمە شێواویی دڵ
هەر یەکە ئافەت و فیتنەی سەری مەولایێکە
کوشتەیی تیغی غەمی، کافییە ماچێکی دەمی
بەڵێ ئەو دولبەرە لەو عەسرە مەسیحایێکە
مەنعی ناڵینی وەفاییناسناوی ئەدەبی مەکە مەجنوون سیفەتە
ئاخر ئەو غەمزەدە پابەستەیی لەیلایێکە