ئەی خزری ڕەهی زوڵمەتی نێو ئاوی حەیاتم
جێژنانەی ڕۆح
لە کتێبی:
دیوانی حەریق
بەرهەمی:
حەریق (1856-1909)
2 خولەک
902 بینین
ئەی خزری ڕەهی زوڵمەتی نێو ئاوی حەیاتم
بێ شەمسی ڕوخت ساکینی قەعری زوڵوماتم
ئەفسوردەیی سەرمایی حوزوور و شەهەواتم
ڕەنجیدە و ئازوردەیی دەستی خەتەراتم
دڵ بۆتە پییادەی جڵەوی ئەسپی هەناسەم
بۆ دەوری ڕوخی شاهی جیهان بەیدەقی ماتم
هەرچەند کە هەڵاتم وەکوو بووم شومی وڵاتم
هەر چاوەنواڕی کەرەمی پیری هیراتم
گەرچی وەکوو سەردەفتەر و سالاری عوساتم
لەم خاکی دەری ڕەحمەتە مەئموولە نەجاتم
قوربانی سەگت بم شەهی مەیدانی هیدایەت
وەک سالیکی بێ مەسلەکی ڕێی هات و نەهاتم
زەنگی خەتەر و وەسوەسە وا قەلبی قەڵب کرد
هەر مونتەزیری گۆشەیی میرئاتی جەلاتم
حەیران و سەراسیمە وەکوو بولبولی بێ گوڵ
ئاشوفتە و گیرۆدەیی خاری وەکەناتم
تەعمیری دڵی باغی لە باغ چاترە قوربان
لەم چاوە منیش مونتەزیری مائی فوڕاتم
تا مەتلەعی کەنعانییە نێو چاهی زەمیرم
سەنگین بە سەعادەت بوو تەرازوویی نیشاتم
بۆ دیدەیی یەعقووبی خیرەد یەک نەزەری تۆ
خاسییەتی پیراهەنی کردوە بەخەلاتم
زانیومە کە سوئی ئەدەبە شیکوە لە ئاواڵ
چبکەم دەسەڵاتم نییە بێ سەبر و سوباتم
تۆ شەمسناوی تایبەت و منیش زەڕڕەیی بێ جیلوە بە قوربان
نیسبەت هەیە عەیبی چییە جۆیایی بەراتم؟
با وەسفی هەموو زیللەت و ئەحواڵی ڕەزیلم
چون مونکیری تۆ نیم وەکوو سوڵتانی وڵاتم
بەم تەبلەیی عەتتاری خەیاڵاتە حەریقیناسناوی ئەدەبی
هەر بانگ کە وەرە موشتەری بۆ شەهد و نەباتم