وەکوو کاکۆڵی سەرشانی عەزیزم

مرواری سرشک
لە کتێبی:
دیوانی حەریق
بەرهەمی:
حەریق (1856-1909)
 1 خولەک  365 بینین
وەکوو کاکۆڵی سەرشانی عەزیزم
پەراکەندە و پەرێشانی عەزیزم
دوو چاوم پڕ لە مرواری سرشکە
لەبۆ لەعلی بەدەخشانی عەزیزم
لە تەندووری دڵم بۆی وەک تەنوورە
جگەسووتاوی هیجرانی عەزیزم
هەموو ڕۆژێ لە بۆ تەسلیمی ڕۆحم
وەکوو قوربانی قوربانی عەزیزم
مەڵێن کوشتەی خەدەنگە یا نە خەنجەر
شەهیدی تیری موژگانی عەزیزم
بە دایم مەست و مەخموورە لە بادەی
پیاڵەی چاوی فەتتانی عەزیزم
لە فەننی دڵبەریی و دڵڕوبایی
نییە ئەمساڵ و ئەقڕانی عەزیزم
هیلالی نەو، نەحیفی گۆشەگیرە
لە حەسرەت ماهی تابانی عەزیزم
وەکوو شاهی جیهانم تا حەریقیناسناوی ئەدەبی
گەدای دەرماڵی دەربانی عەزیزم