کەی دێیەوە سەرڕەحمی دڵی زار و نەزارم

فرمێسکی نەدامەت
لە کتێبی:
دیوانی حەریق
بەرهەمی:
حەریق (1856-1909)
 2 خولەک  1138 بینین
کەی دێیەوە سەرڕەحمی دڵی زار و نەزارم؟
کەی دێ قەدەمی خێرت لەسەر خاکی مەزارم
تا کەی لە تەوافی حەرەمی قیبلەیی ئەبرۆت
وەک پەرچەمی پێشانی سەرئەفکەندە و خوارم؟
جارێ نەبوو جاری نەبێ فرمێسکی نەدامەت
بارێ نەبوو بارێ نەیەنێ بۆ دڵی زارم
قوربت سەبەبی بوعدە لە یار و لە دییارم
ڕازیم بە جەفا گەر بە وەفا بێیە دییارم
بۆ لەززەتی عەفوت کە جەریئم لە مەعاسی
مەدڕێنە دەخیل پەردەیی ڕوخسارەیی کارم
چت داوە لە ڕووترشی و سرکەی دەمی ئەغیار
قەندی لەبی شیرین بە دەمی تاڵی خومارم
ئەی عەرعەری بووستانی هیدایەت وەرە باغان
داغانی قییامەت کە قەدی سەرو و چنارم
گوێ مەگرە لە ئیهرار و لە ئیسراری ڕەقیبان
من سەد غەزەبت بێ لە عەفووت چاوەنواڕم
تا دیومە لەنێو مەسحەفی ڕووت سوڕەیی یۆسف
بۆ ئایەتی حوسنت لە هەموو ڕەسمێ کەنارم
تاووس کە لەسەر زینەتی باڵی، سەری دانا
ئەمنیش بە پەڕی فکرەوە بێ سەبر و قەرارم
پەروانەیی شەوقت مەخەرە ئاگری میحنەت
شەمعی دڵەکەت هەڵکە لەبۆ بەزمی نیگارم
مۆرەی دڵی برد زوڵفی لەبۆ تەختەیی سینە
لەم نەردە مەڵێن وا مەیە، دێم فێری قومارم
گەر باڵ و پەڕی بەخت نەسووتایە حەریقیناسناوی ئەدەبی
بۆ سەیدی مەعانی بە مەسەل بازی شکارم