هەمووکەس با بزانێ من کە سەودای زوڵفی دووتاتم
کەوای غەزەل
لە کتێبی:
دیوانی حەریق
بەرهەمی:
حەریق (1856-1909)
2 خولەک
1455 بینین
هەمووکەس با بزانێ من کە سەودای زوڵفی دووتاتم
لە خانەی کوڵمدا کۆڵم بە فەڕزی شای ڕوخت ماتم
ئەگەرچی ساکینی مڵکی عەجەم بووم دوور لە ڕۆم کەوتم
لە سایەی پەرچەمی تۆوە ڕەئیسی مڵکی شاماتم
دڵم هەروەک ڕەعییەت خۆش نشینی موڵکی ئەعزاتە
لە هەرجێ دادەنیشێ لێی گەڕێ قوربانی باڵاتم
موتالای حاشییەی زوڵفت لەسەر سەفحەی ڕوخت سەعبە
لەبۆم چا بوو بە منداڵی لە دەرسی عیشق ڕاهاتم
ئەگەر ڕاستت دەوێ سەروی بڵندباڵا درۆ ناکەم
لەپاش فەوتی حەیاتیشم بە ئوممێدی مولاقاتم
نەوای ناڵەی حەزینم ڕاستە وەک قافڵەی حیجازی دێ
وەرە سەر سەیری بەزم و سۆزش و شۆری مەقاماتم
دەڵێن فەرموویە یار بێتە موتاڵای خەتتی ڕەیحانی
بڵێن با شەمعی ڕوخساری هەڵایسێنێ ئەوا هاتم
بە شیرینی مەزەی لێو و خەتی سەبزت دڵم خۆشە
لە مەیخانەی غەمی عیشقت کە وا سەرمەستی سەهباتم
بە یادی مەدرەسەی عیشقت گەلێ عیلمم کەسب کردن
ئەوێستاکەش لەبەر چاوت شەڕابخۆری خەراباتم
قڕانی عاشقانە کەس نەما دەرچێت و سەر دەرکا
مەگەر بۆ موفلیسی وەک من کە بێ قڕان و پەناباتم
کە وا پارچەی غەزەل دەبڕێ حەریقناسناوی ئەدەبی ئەمڕۆ لە دیوانت
دەڵێ هەر چاوەڕێی دەستەخەیاتەی زوڵفی تاتاتم