بەیەکەوەبەستن (العطف)
لە کتێبی:
نووسینی کوردی بە لاتینی
بەرهەمی:
جەمال نەبەز (1933-2018)
2 خولەک
8 بینین
بۆ بەستنی دوو وشەی کوردی بە یەکەوە دوو ڕێگە هەیە:
١- ئەگەر تیپی وشەی «پێوە بەستراو» بەدەنگ بوو لە حاڵەتی «پێوەبەستنا» تیپی «w» دائەنرێ لە بەین «پێوەبەستراو» و «بەستراو»دا. وەک:
٢- ئەگەر دوا تیپی وشەی «پێوە بەستراو» بێدەنگ بوو لە کاتی «بەستنا» تیپی «û» دائەنرێ لە بەینی «پێوە بەستراو» و «بەستراو»دا، وەک:
- «کتێبەکە و دەفتەرەکە / kitêbeke w deftereke»،
- «سوارە و پیادە / suware w pîyade»،
- «چا و ماستاو / ça w mastaw»،
- «ئازا و ترسنۆک / aza w tirsinok»،
- «پێ و دەست / pê w dest»،
- «سێ و چوار / sê w çuwar»،
- «چوو و هاتەوە / çû w hatewe»،
- «توو و مێوژ / tû w mêwij»،
- «لاتی و پەرێشانی / latî w perêşanî»،
- «ئازادی و سەربەستی / azadî w serbestî»،
- «سەکۆ و قەنەفە / seko w qenefe»،
- «چەکۆ و حەیفۆ / çeko w ḧeyfo».
- «کتێب و دەفتەر / kitêb û defter»،
- «هاوار و بانگ / hawar û bang»،
- «کەف و کوڵ / kef û kul̈»،
- «تێر و تەسەل / têr û tesel»،
- «تار و پۆ / tar û po»،
- «بەژن و باڵا / bejin û bal̈a»،
- «من و تۆ / min û to»،