مەشق 4 / MEŞQ 4
لە کتێبی:
نووسینی کوردی بە لاتینی
بەرهەمی:
جەمال نەبەز (1933-2018)
1 خولەک
7 بینین
ئەم جوملانەی خوارەوە لە تیپی لاتینیەوە بکە بە تیپی عەرەبی:
- dar tûy baxeketan berze.
- towî gul̈ zore.
- kerey naw meşkeke bihêne.
- r̈êy kerkûk naxoşe.
- awer̈oy ger̈ekeke gîrawe.
- seray şareke gewreye.
- serbexoyî to bedest xote.
- ḧel̈way suleymanî nayabe.
- mastî hewlêr benawbange.
- kurdî dyarbekir azan.
- دار تووی باخەکەتان بەرزە.
- تۆوی گوڵ زۆرە.
- کەرەی ناو مەشکەکە بهێنە.
- ڕێی کەرکووک ناخۆشە.
- ئاوەڕۆی گەڕەکەکە گیراوە.
- سەرای شارەکە گەورەیە.
- سەربەخۆیی تۆ بەدەست خۆتە.
- حەڵوای سولەیمانی نایابە.
- ماستی هەولێر بەناوبانگە.
- کوردی دیاربەکر ئازان.