لەشکری وەهم و خەیاڵاتم، لەسەر دڵ دابەزی
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
201 بینین
لەشکری وەهم و خەیاڵاتم، لەسەر دڵ دابەزی
ڕۆژی سێزدەی شوومی شەومی، کردە گریە و عاجزی
سوورە سێوێکم لە لق، خستمتە بەر دار و قەڵانگ
یا مەمی سەر سینگی ئەو بووم، چوومە بەر دەستی کەزی؟
بۆچ نەهاتی، هێندە بانگم کردی و پاڕامەوە؟
خۆپەرستی، گاوری، جادووگەری، یا ڕافزی؟
پێم بڵێ ناوی چ بوو، ئەم هاتن و نازەت کە کرد؟
من سەرە و هەوراز و کەوتم، تۆ سەرەوژێر و بەزی
گەر سبەینێش، بێیەوە جێ ڕاوگەکەی ئیمڕۆ نەهات
وا ئەزانم ئەم نەسیمەم، ساڵە وەختێکە وەزی
هەر وەکوو چاوی ڕەش و خاڵی لەب و کوڵمەی سپیت
سیپەلاکم ڕەش بووە، دڵ داخە، جەرگم قاقەزی
چۆن نەگریەم، پەرچەم و زوڵفی کە ئەخشێنێ لە ڕووی؟
کێیە دیتوویە لەسەر خەرمانی خونچە، بارە زی؟
ڕاچەنی ڕۆحم لە دەنگی بازن و، دڵ هاتە جۆشنوسخەکانی تر: ڕاچەنی ڕۆحم لە هاڕەی بازن و، دڵ هاتە جۆش
وەک لە ئاگردانی ڕووی، جەرگی کەبابم داچزی
ڕاجیاناسناوی ئەدەبی! یەزدانی پاک، بۆت هەڵدەسووڕێنێ سبەی
پێی بگەی، هەر بیگووشی، هەر بیمژی، هەر بیگەزی!