لەشکری وەهم و خەیاڵاتم، لەسەر دڵ دابەزی

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  202 مشاهده
لەشکری وەهم و خەیاڵاتم، لەسەر دڵ دابەزی
ڕۆژی سێزدەی شوومی شەومی، کردە گریە و عاجزی
سوورە سێوێکم لە لق، خستمتە بەر دار و قەڵانگ
یا مەمی سەر سینگی ئەو بووم، چوومە بەر دەستی کەزی؟
بۆچ نەهاتی، هێندە بانگم کردی و پاڕامەوە؟
خۆپەرستی، گاوری، جادووگەری، یا ڕافزی؟
پێم بڵێ ناوی چ بوو، ئەم هاتن و نازەت کە کرد؟
من سەرە و هەوراز و کەوتم، تۆ سەرەوژێر و بەزی
گەر سبەینێش، بێیەوە جێ ڕاوگەکەی ئیمڕۆ نەهات
وا ئەزانم ئەم نەسیمەم، ساڵە وەختێکە وەزی
هەر وەکوو چاوی ڕەش و خاڵی لەب و کوڵمەی سپیت
سیپەلاکم ڕەش بووە، دڵ داخە، جەرگم قاقەزی
چۆن نەگریەم، پەرچەم و زوڵفی کە ئەخشێنێ لە ڕووی؟
کێیە دیتوویە لەسەر خەرمانی خونچە، بارە زی؟
ڕاچەنی ڕۆحم لە دەنگی بازن و، دڵ هاتە جۆشنسخ‌های دیگر: ڕاچەنی ڕۆحم لە هاڕەی بازن و، دڵ هاتە جۆش
وەک لە ئاگردانی ڕووی، جەرگی کەبابم داچزی
ڕاجیاتخلص! یەزدانی پاک، بۆت هەڵدەسووڕێنێ سبەی
پێی بگەی، هەر بیگووشی، هەر بیمژی، هەر بیگەزی!