کە هات لێشاوی مێشاوی سروشت و ئیشی ڕاماڵی

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 2 خولەک  183 بینین
کە هات لێشاوی مێشاوی سروشت و ئیشی ڕاماڵی
لە پێشایی شەپۆلی کوڵ، خەفەت شەڕواڵی داماڵی
لە ئاوزینگی هەنیسکی ژین، دڵی کورد وەک هەناسەی من
لە گەنجینەی زەوی و کاتا، بە بێ دەسماڵی، دەس ماڵی
ملی هەر کەس تەماشا کەی، بە تۆقی تاقمێک گیرە
سەری هەر کەس تەماشاکەی، تەمی هەڵداوە ڕەشماڵی
سەبا ئەمساڵ سبەینان و، شەماڵ ئێوارەکان نایەن
مەگەر ڕەش بوونەوە چاوی بەدی باڕەش بوو هەڵ، کاڵی
بڵێم باڕەش نییە چاکە، هەناسەی مەردی زانایە
کە لەم دونیایە بەر پانە، نییە هاوجووت و هاواڵی
زەمان کردی ئەوی کردی، کە تۆراندت کەسوکارت
ترازاندی لە یەک دوو دڵ، بە تیتاڵ و بە فیشاڵی
نەسیم سەرکز بووە ئیمشەو، لە جۆشی هۆشی بێ نۆشان
دەهۆڵی دونبەکی مەکرە، هەوای زوڕنایە شمشاڵی
پەلی بگرە و بە زێی دادە، ئەوی دەرچوو لە هۆز و گەل
بە خۆی و ئاغەی و شێخ و، دەفە و پۆشین و بەرماڵی
کەسێ چاوی دڵی ڕەوشەن نەبوو بەم نیشتمانی کورد
شەقیکە و، پڕ شەقیکە و، لێی مەپرسە سووچ و ئۆباڵی
کەسێ گەر هاتە بیری ناز و باڵای بووکی باغاتی
لە پێیکە زینەتی مێرگ و چیا و مێلاق و قەمتاڵی
شەوی کانوونی کوردانم، کە پشکۆناسناوی ئەدەبی گەرمی داهێنا
لەسەر کورسی دەنوون گەرمێن و کوێستانی، بە خۆشحاڵی