مناڵی دڵمە گریاوە، لە ڕێی شارانە یارانی

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  212 بینین
مناڵی دڵمە گریاوە، لە ڕێی شارانە یارانی
لە بێ شیری وشک بوو، تازە وا دایانە دایانی!
وەنەوشە و خونچە دێن و، سونبول و گوڵ تێکەڵاویان بن
لە کوڵمەی دابنێن پەرژین و ئەم ناوانە ناوانی
چ قامەت: عەرعەر و سەرو و سنەوبەر، نەستەڕەن، شمشاد!
دڵەی پڕ ئاگرم، دڵبەر، بە ئەم لاوانە لاوانی
دەمێ مەستم دەکا چاوی، دەمێ بەستم دەکا ئەبرۆی
تەبیب تۆ چیت لە من داوە؟ کە لەم نازانە نازانی
کە دێ بۆ کوشتن و گرتن، بە هاڕە و هاژ و هووژێکە
کە کاتێ ئیشی خۆشی دی، لە بێ هەستانە هەستانی
کە بەستەی پەرچەمی دی دڵ، گڕووی گرت و سەرەو بن بوو
لە بازاڕی جوانیی یار، بە ئەو تۆقانە تۆقانی
دڵی ڕاجیناسناوی ئەدەبی نەپشکووت و گوڵی بەختی وەری، چونکە
سەنەم زوو بەو نیاز و بیرە وو تاسانە، تاسانی