جاحێڵییەکەم لەم خەفەتە، گەیوە بە پیری
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
252 بینین
جاحێڵییەکەم لەم خەفەتە، گەیوە بە پیری
هێشتا گوڵەکەم، جەور و جەفا نەچووە لە بیری
ڕەشتاڵەیە، شیرینە، چ خوێنگەرمە، چ دڵکێش؟!
بەو پەرچەمە، ڕۆح و دڵی بردم بە ئەسیری
خاڵی سەری لێوانی هەموو گەنجە لە ڕووما
خاکی دەری ئەو دڵبەرە نادەم بە وەزیری
عومرێکە، لەگەڵ عیشقی تۆ من بوومە برادەر
ساڵێکە، لەبەرچی تو خودا لێمە زویری؟
بەو پەرچەم و ئەگریجەیە، بمنوێنە لە باغان
بەو ئارەق و بادە و مەیە، بمشێلە هەویری
بەو نازکی یو نەرمییە، تۆ زوبدەیی جانی
بەم تورت و تەڕی و گورجییە، تۆ سەلکە پەنیری
لەو بەند و مەقاماتی جەفا و هەڵخەڵەتانن
تۆ بوویە ئەبوزەید و، منیش بوومە حەریری
تاکەی؟ لە دوای بادەیی خاوی تۆ بە جوستی
ئەسرین بڕژێنم، بە دوو سەد شێخی جەزیری
لەو مەجمەرەدا زاهییە پشکۆناسناوی ئەدەبی، کە گەشاوە
دڵگەرم و بەسۆز و کوڵە، وەستاوە بە ژیری