دینەمۆی دڵ کەوتە کار و جەرگە بۆتە پاتری
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
208 بینین
دینەمۆی دڵ کەوتە کار و جەرگە بۆتە پاتری
بۆ مەکینەی جیسمی ئێمەن، زوڵف و پەرچەم، وایەری
کۆیل و دیلکۆی هەناوم، بەم هەناسانەی پلاک
ڕۆییوە تەقسیمیی و هەردوو پلاتینی وەری
ئەم تڕونبێلی خەیاڵەم، لەم دەرە پەنچەر بووە
بەو هەموو خاڵ و خەت و ئالاتە، هەر تۆی فیتەری
گەر لە ڕێگای عیشقدا چا بێتەوە، پەیمان ئەکا
جگ لە تۆ، هەڵنەگرێ جند و ئادەمی و حوور و پەری
ئاهی تیژم هۆڕنی دەبڵە، لە ڕێم لادەن ڕەقیب
نەیمژێ تا خوێن و خوڕتان، کارەبای ئەسکەندەری
خانەیی بەنزین و ڕۆنی، هەردوو سووتان دوور لە ئاو
مەستی کرد ئەو سائیقەی چاوت، مەی و جادووگەری
شەفت و سپرینگی شکا، ڕینگی پسا، تایەی تەقی
وا لەبەر ئەم سوورەتاوی کوڵمە بوومە هەمشەری
بێ کلاج و بێ جەلە و بێ سلف و ئیستۆپ و گڵۆپ
کاری دڵ یەکدەم کرا، لەو سەیر و ڕاوە بووم بەری
کێ هەیە پشکۆناسناوی ئەدەبی وەکوو تۆ، سوور و سووتابێ لە عیشق؟
هەر وەکوو ئیمڕۆ لەسەر خۆت کردە تاپۆ شایەری