وەتەن! بۆچی لەگەڵما، هێندە بێ ڕەحم و جەفاکاری؟
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
222 بینین
وەتەن! بۆچی لەگەڵما، هێندە بێ ڕەحم و جەفاکاری؟
ئەڵێی بۆ پێوەدانی جەرگی من، شەوگەرد و ڕەشماری
دەمێ نەمدی خەرامان بێیە بەر چاوانی خوێناویم
پەلامارت بدا نەختێ، دەسی یارانە بۆ یاری
مەگەر مەیلت لەگەڵما هەر نەماوە، بۆیە تۆراوی
لە دەست و باوەشی خەڵکا هەژاری، بۆیە بێزاری
بە بۆی خونچە و گوڵ و ڕەیحان و بەیبوون و بنەوشەکەت
مەگەر بووژاومەوە لەو ڕۆخی پەرژینەت، بە ڕێبواری
بە ئەم ناز و گریشمە و لەنجە و لارەت، بە شۆخی، تۆ
لەگەڵ دوژمن تەڕ و شیرین، لەگەڵ من وەحش و لاساری
تکای ڕۆژێ ئەکەم، بەم سۆزەوە، گەر بێیە باوەشما
لە دڵ بکوژێتەوە بەشکوو بڵێسەی بانگ و هاواری
وەتەن، دایکی بە شیر و شیرن و بێ شوو بوو، هەڵگیرا
بڕۆ بەدوای کەوە ڕاجیناسناوی ئەدەبی، ئەتۆش هەر بێ کەسوکاری!