باسی کوڕ و کچ باری، وەک دانەیی مرواری

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  308 بینین
باسی کوڕ و کچ باری، وەک دانەیی مرواری
کوڕ مەرحەمەتی باری، کچ زینەتی ناو شاری
کوڕ خاوەنی دیوانە، وەک شاهی سولەیمانە
کچ مەرهەمی جانانە، بۆ یاریی و دڵداری
کوڕ مەردی شەڕ و شۆرە، کچ گەنجی دەق و مۆرە
کوڕ سەڵتەنەتی زۆرە، کچ بۆتە شەهریاری
کوڕ شێرە بە سەرمەستی، کچ بازە بە سەربەستی
کوڕ نەقدە لەسەر دەستی، کچ ڕەونەقی بازاڕی
کوڕ چاوی خودابینە، کچ ئایینەیی ژینە
کوڕ دڵدەر و گوڵچینە، کچ باغە لەب و زاری
کوڕ عاشقی لەیلایە، مەیلی قەد و باڵایە
کچ نیعمەتی مەولایە، ڕەحمەت لە کەسوکاری
کچ شەمعی شەبوستانە، کوڕ بۆی بووە پەروانە
کچ کەیفی لە سووتانە، کوڕ بێتەوە دیداری
شیرین، کچە، شازادە، کوڕ خوسرەو و فەرهادە
کچ لەشکری بێدادە، کوڕ بۆتە عەلەمداری
تۆ شاعیری فەننانی، ڕاجیناسناوی ئەدەبی کوڕی مەیدانی
سەودای کچی کوردانی، سا بیدە پەلاماری