خوێن ڕژاوی دڵ لە ڕێگەی نیشتمان، ڕۆڕۆیەتی

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 2 خولەک  171 بینین
خوێن ڕژاوی دڵ لە ڕێگەی نیشتمان، ڕۆڕۆیەتی
هەرچی شیوەن کا لە هاوخوێنانی گەل، بۆ خۆیەتی
خونچە خەندەی دا بە دەم، بێباکە لێوی هەڵدڕا
هەرچی دەم دوورواوە چاخی موزد و وەرد و شۆیەتی
مەی بە ئابووری ئەنۆشێ، دیدە تێکەڵ ژین ئەکا
دڵبەری شیرین گیان، پەرژینی ڕەنگ و بۆیەتی
وا گەلاوێژم هەڵات و زوزەنەب پڕ پێ هەڵات
کاری هەڵکێشانی بیرە، دوو تەرازوو کۆیەتی
بۆ گەلی ئاوارە، ئاوی گوڵ گەشیی ڕۆژ و شەوە
بۆ گەلئامۆژی لە هەر مەیدان، ئەوا هۆهۆیەتی
مەی، بە بەزمی کۆمەڵ و گۆیندە زیکەی سەربکا
پاسەوان ئەستێرە بێ، دڵ خاوەنی شەوبۆیەتی
حەوت ڕووبەندە کە خول دەن، نۆکەری بەزمی ئەون
عونسور و سێ ڕۆڵە بەخشین، ئاسمانیش گۆیەتی
ئەم گەلاوێژە، بریقەی خستە ئافاقی ژیان
ڕۆژ و شەو بۆ پەروەرش، نوورێکە هاموشۆیەتی
هەر برینێکی جگەر، زوخاوی لێ ئەتکێتەوە
ڕۆژی مەرگی بێکەسیی، ئۆباڵی من بەستۆیەتی
هەر کەسێ سەرخۆشی جامی هۆزە، وازی ڕوویەتی
دانەیی سوور و سپی مەی، تاقەتی ئەژنۆیەتی
تا بەسەر کاری هونەر، وەستاوە بۆ هۆزی بەکوڵ
ئاگری نەورۆزی بەختە، ڕاجیناسناوی ئەدەبیو پشکۆناسناوی ئەدەبییەتی