تۆ بۆچی ڕوحمێکت بە منی موبتەلات نییە

لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  524 بینین
تۆ بۆچی ڕوحمێکت بە منی موبتەلات نییە
دەرکەوت بە دڵڕەقیت کە تۆ ترسی خودات نییە
گیانمان لە یاری تۆدا بەخت ئەکەین و تۆ
[شاهی بەم دوو ڕوخە و ترسێکت لە مات نییە]
من بۆ بەڵای گیان کە لە لێوت قسەم ئەوێ
جوابێکی «لاعەرەبی»م لە لاوە بەرێ گەر «بَليٰعەرەبی»ت نییە
پێم گووت حەیاتە بۆسەیێکی لەعلی جان فزات
توند بوو ووتی: ئەوەندە مەڕێسە حەیات نییە
بێت و دەمی وەفات بە وەفا بێیتە ژوور سەرم
ئیتر تەواوە خواهیشتی غەیری «وەفات» نییە
خالیدناسناوی ئەدەبیا، لە کوێوە ئەم غەزەلەت پێ خەڵات کرا
ئەم فەیزە غەیری هیمەتی پیری «هەڕات» نییە