ئارامی گیان نەماوە کە ئارامی گیان نییە

لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  538 بینین
ئارامی گیان نەماوە کە ئارامی گیان نییە
گیان وا لەسەر لێوانە کە ڕووی میهرەبان نییە
فرمێسکی سەرد بە سەحنەی ڕووی زەردەما «وا» کە دێت
ئاوی ڕەوانی باغچەیە سەروی ڕەوان نییە
داوێن وەکوو چەمەن گوڵی فرمێسکی پڕ بووە
ئەو نەونیهالی زینەتی باغی جینان نییە
فێی شێتییەک کە تۆشی دڵم بوو لە خەتتی ئەو
لای شێتی شاپەڕی پەری ڕوخساران نییە
هێند دڵڕفینە قودڕەتی چالاکی ئەو لەلای
دەست و مەقام و حەملەیی شاهی جیهان نییە
شاهەنشەهێکە هەرچی لە ئەمری ئەوا نەبێ
بەندە، لە شەشدەرایە، ئەمین و ئامان نییە
هەرچیش کە پشتی بەست وەکوو «جەوزا» بە ئەمری ئەو
ئارامگەهی غەیری سەرایی ئاسمان نییە
عیلم و سەخا و شەجاعەت و عەدل و کەماڵی ئەو
لای شافیعی و حاتەم و ڕۆستەم و نەوشێرەوان نییە
شوکری خودا دەکەم کە لە تەئسیری لوتفی ئەو
باکم لە چاوەزاری فیتنەی زەمان نییە
چاوم لەبەر خەجاڵەتی هەڵنایە بۆ ئەوەی
ئەو تۆزی ئاستانە لە چاوما عەیان نییە