مردم لە دووری ڕوویی تو ئەی نازەنین فریام کەوە
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
505 بینین
مردم لە دووری ڕوویی تو ئەی نازەنین فریام کەوە
دڵ بوو بە خوێن لە خوویی تۆ ئەی نازەنین فریام کەوە
چاوم ڕوان بۆم نەلوا جارێ بەلای منا بڕوا
سەروی قەددی دڵجوویی تو، ئەی نازەنین فریام کەوە
دڵم وەک ناوکی ئاسک پوا لە فرمێسکم لالە ڕوا
لەم سەرەوسەرە پێم سوا، ئەی نازەنین فریام کەوە
بەبێ ڕووت گەر بچمە ناو گوڵ، گوڵ لە دڵ چەقێ وەک چقڵ
وا لە دووریت ئەگریم بە کوڵ ئەی نازەنین فریام کەوە
خالیدناسناوی ئەدەبی ساتێکە و ئەوسایە، بێ ڕووی تۆ چاوی هەڵنایە
لای زیندانە ئەم دونیایە ئەی نازەنین فریام کەوە