ڕوو لە میحرابی ئەبرووت خۆڕایییە، خۆڕایییە

لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  226 بینین
ڕوو لە میحرابی ئەبرووت خۆڕایییە، خۆڕایییە
سوجدە وەک کەعبە بە ڕووت خۆڕایییە، خۆڕایییە
تۆ کە ڕەحمێکت بە هاواری گرفتارت نییە
مل لە حەلقە داوی مووت خۆڕایییە، خۆڕایییە
تۆ کە گوێی خۆت ئاخنیوە دادی کەس نابیەی ئیتر
ناڵە ناڵی ڕووت و قووت خۆڕایییە، خۆڕایییە
تۆ لە خوا ناترسی پیشەت هەر جەفایە و تەفرەدان
سەرکوتانی خاکی ڕووت خۆڕایییە، خۆڕایییە
من وتم میسکی خەتایە مووت، خەتام کردووە خەتا
وەک قیاسی ڕۆژ بە ڕووت خۆڕایییە خۆڕایییە
دڵ بە «سامۆتە»ی نیگات بەستراوە، تۆ بێ قەیدی لێی
گیان بە هاوارە لە دووت خۆڕایییە، خۆڕایییە
خۆت ئەگەر خوێنم بڕێژی ڕووت بەهای خوێنم ئەدا
داد، وەکوو «خالیدناسناوی ئەدەبی» لە خووت، خۆڕایییە، خۆڕایییە