دوێ شەو خیرەد بە توانجەوە ئەیگوت گوناهکار
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
2 خولەک
716 بینین
دوێ شەو خیرەد بە توانجەوە ئەیگوت گوناهکار:
زۆر چاک لە کردەوەی بەدی خۆت بویتە شەرمەسار
ڕووزەردی وای تواندمەوە هۆشم بە خۆم نەما
نائەهل خۆم بەرامبەری ئەلتافی شەهریار
تا ڕۆژ بەبێ وچان زەردوخوردمان بوو پێکەوە
ئەو سەرزەنشت و من بە زوبانیکی ئیعتیزار
پێم گوت بەدڵ ئەمەم نەدەویست خواستی خوا بوو، وا
لای بەندە دەسەڵات نییە هەم جوزئی ئیختیار
هەم ترسی سەر لە پێشەوە بوو، توند پێی وتم
ترس چون ئەبێ لە لای ئەوەی دیار بێ بە مەردی کار
پێم گوت: کە سەرنویشت ئەووەڵ بوو کەچی وتی
ئەم عوزرە ڕاست بێ نابێ بمێنێ گوناهکار
ئینجا وتم قەزا و قەدەری خوایە ئەو وتی
هەر چەندە قەزا هەیە، ئەمە بۆ تۆیشە عەیب و عار
- - - - - - - - - -دەقی نائاشکرا
- - - - - - - - - -دەقی نائاشکرا
دوایی وتم کە پێ لە گوناهم ئەنێم و بەڵێ
داماو و پڕ گوناهـ و خەتابار و شەرمەسار
چارم نییە بە غەیری پەشیمانیی و تکا
هەر تۆبەیە کە عەفوی بوزورگان ئەخاتە کار
- - - - - - - - - -دەقی نائاشکرا
- - - - - - - - - -دەقی نائاشکرا
گەورە کە شێوەیەکی بزورگی لە خواویە
ئەیکەن بە پێشە پەیڕەوی لوتفی گردگار
جورمێ کە من هەمە بە حیساب گەورەیە بەڵام
بە نیسبەت بە عەفوی شاهی جیهان نایێتە شمار
دەئبی شەهەنشایان هەموو لێ بوردەنە و کەڕەم
گەر وا نەبێ کەس لە جەزا نابێ ڕستگار
ئاو، دار لەسەر سەر ئەگرێ نوقوم نابێ بۆ ئەوەی
پەروەردەیەتی، نوقمی بکا دەبێ بە عار
- - - - - - - - - -دەقی نائاشکرا
- - - - - - - - - -دەقی نائاشکرا
تا ئاسمان بە پڕتەوی ڕۆژ، ڕوونە، بۆ جیهان
تا سەرزمین تەڕە بە نمی هەوری نەوبەهار
«خَضراعەرەبی» بە نووری مەعدەلەتت ڕوون و تازە بێ
«غَبراعەرەبی» بە هەوری مەوهیبەتت ببێتە سەوزەوار