مبحث حضرة الشیخ عثمان سراج الدین و ٲولاده «قدّس الله ٲسرارهم»
لە کتێبی:
عەقیدەی مەرزیە
بەرهەمی:
مەولەوی (1806-1882)
3 خولەک
839 بینین
شوعلەی ئەو نیسبەت موجەددیدییە
«لِمَطلَعِها ٲلفُ تحيّةعەرەبی»
بۆ دەفعی زوڵمەت لە نزیک و دوور
سەرەیانی کرد بلوور ئەو بلوور
تا دای لە بلوور «ٲدنُعەرەبی» شنەفتە
شارەزای سارای ئەتوار هەفتە
پیری پاک لە گەرد خاکی ناسووتی
مەنزڵگەی سەربەرز سەر مەلەکووتی
دڵ بە نەوای بەزم جەبەرووت ئاوا
سێراوی سەراو لاهووتی ماوا
لە شەو هەوارگەی فەنا بگردگ
پێی هەردی بەقا یاتاخگە کردگ
«جسماً لَدَينا روحاً لَدَيهِعەرەبی»
دائیرەی تەمام «منهُ، ٳليهِعەرەبی»
چون گوزەرگەی بوو مەراتیب هەر پەنج
لە گەنجی هەر پەنج بوو بە گەوهەرسەنج
چاو بڕیگەی حوکم ئەمری قەزاوە
دڵ بە دەس تەسلیم وەسفی ڕەزاوە
پێ لە دەرەجەی ڕەفیعەی قبووڵ
وەسیلەی وسقای فەزیلەی وسووڵ
واسیتەی ڕێگەی بەینی عیلم و عەین
واریسی حائیز حەیای «ذی النورينعەرەبی»
سیراجی وەههاج شەرع و تەریقەت
سەرمایەی ڕەواج کاڵای حەقیقەت
«نورُهُ الساری مَلٲ الكونينعەرەبی
منهُ ٳِستَضی قلبُ الثقلينعەرەبی»
قوتبی زەمان و ضَمانی ئەمان
ئەمانی ئەوانی ئەوان و ئەمان
حورمەتی نەیهێشت گوستاخی کردن
نامی نامیی ئەو بە سەریح بردن
لەو دڵی «ناجنس» ڕەنگێ تر ئاورد
«زنده»ی ئەبەد بوو تێیدا زیاد کرد
ئاخر لەبڕێز بوو جام وتی تا کەی
ئیما و موعەمما؟ «صريحاًعەرەبی» سا دەی!
دائیم ڕووبەڕووی نیشان بێ گومان
تیرەندەر کەمان پیری ما عوسمان
بێ تەلوین لە بورج تەمکیندا مەکین
«رَوَّحَ اللهِ روحَهُ آمينعەرەبی»
دەدا گەردی خاک ڕێگەی دەروێشان
نیشانێ لە شان سەرکاری ئێشان
ئەر خۆت بە تالب سەواب دەزانی
بخوێنە قورئان ڕەسمی عوسمانی
هَل رَقَب ذمَّه؟ لا وَلاَ ٳِلّاعەرەبی
لا حَولَ وَ لاَ قُوَّةَ ٳِلّا...عەرەبی
چە تەرزە دای بەر، ئەم تەرزە خەیار؛
کام دارە نەوری «قلبنا ٲنارعەرەبی»؟
«هو الشيخُ، هم ولدُهُ الٲبرارعەرەبی
هو الشيخُ، هم نجله الٲحرارعەرەبی»
«مضاهرُ ما فيه مستَتَرعەرەبی
بطور ٲبرد وَ وَجه ٲزهرعەرەبی»
سەرکردەی ئەسحاب باوەفا و سەفا
یەکێ «بوالبهاعەرەبی»، یەکێ «بوالوفاعەرەبی»
دەشێ چی بڵێ لە وەسفیان کەس
موحەممەدی خولق، ڕەحمانی نەفەس
یەکێ ئایینەی فارووقی عومەر
یەکێ حەقیقەت ئەحمەدی سیەر
سابیت و سەییار بورجی تەمجیدن
نیشانەی ئەمان سەمای تەوحیدن
سێوەری شەجەر موجەددیدییە
حاسڵی هیممەت عالیی نەقشییە
ڕجام هەس بێرێ باریی پەست و بەرز
بەو سیلسیلە، ئەم سیلسیلە بەم تەرز
تا وەختی نزوول نوبووەت «مەهد»ی
تلووعی کەوکەب دەوڵەتی «مەهدی»
ئاخر هات بە زیکر ئەم بزورگانە
نیشانەی حوسنی خاتیمەمانە