مبحث الٲئمة فی الاصول والفروع و الطریقة و ٲقطابها

لە کتێبی:
عەقیدەی مەرزیە
بەرهەمی:
مەولەوی (1806-1882)
 7 خولەک  804 بینین
لە ئەسڵی دیندا دوو کەسن مەشهوور:
شێخی ئەشعەری و شێخ ئەبوو مەنسوور
لە فەرعی دیندا هەر چەهار ئیمام
مەشهوورن لە بەین تەمام خاس و عام
ئیمامی ئەعزەم ئەووەڵ سەر مەزهەب
دووەم شافیعی قورەشی نەسەب
بە ئیمای حەدیس سەییدی سەروەر
عالەم بە عیلمی ئەو بوو مونەووەر
سێیەمین مالیک فەزڵی ئەکمەلە
چوارەم ئەحمەد نەجلی حەنبەلە
چونکە مەزهەبیان مودەووەن بووگە
تەقلید هەر بۆ ڕێی لای ئەوان چووگە
ئەرنە لە سایەی «سيد البشرعەرەبی»
موجتەهید زۆرن هەموو پڕ هونەر
ئەرچی ئیختیلاف ئوممەت ڕەحمەتە
تەقلیدی غەیری ئەوان زەحمەتە
«طريقةُ القوم كلِّ منها حقعەرەبی»
کول عەینی شەرعن، بەڵ لوببی موتڵەق
وەک موجتەهیدین زاهیر، ئیجتیهاد
سابتە، تاقی، بۆ شێخی ئیرشاد
چی بۆ موجتەهید هەس بەر موقەللید
لەسەر مورید هەس نیسبەت بە مورشید
«بل قالوا: الشيخ فی شيعتهعەرەبی
كان كالنبیّ فی ٲمّتِهِعەرەبی»
ئەرچی ئەهلی حەق فەرمووگیانە:
ئەسبابی عیلمی مەخلووق سیانە
حەواسی سەلیم خەمسەی زاهیرە
لەمس و، شەم، زەوقە و، سەمعە و، باسیرە
خەبەری سادق، عەقڵە، سێ تەمام
نییە لە ئەسباب مەعریفەت ئیلهام
لاکین بزانە، هیچ شوبهەی نییە
ئەوە بە نیسبەت عامّەی خەڵقییە
«خصوصاًعەرەبی» ئیلهام هەر وەک ویجدانی
ئیلزامی غەیری پێ ناتوانی
ئەگەر نە، عیلمی پێ دەوێ حاسڵ
بدە بە حەدیس «ٲلهَمَنیعەرەبی...» دڵ
«قلب المؤمن عرش اللهعەرەبی» بخوێن
جامی «ٳستفتِ عن قبلكعەرەبی» بوێن
نەسیمی «نَفَث فی روعیعەرەبی» کوانێ؟
«ٳلّا و قد صبّعەرەبی» زۆر کەس دەیزانێ
حوججەتە لە لای ئەسحابی سەفا
«خُذ طريقَهم ٳذ فيه شفاعەرەبی»
«وَ لا سيّما طريقَة مَنعەرەبی
مَنَّ عليهم جَنابُ ذی المَنّعەرەبی
بٲنَّهُمُ قَد تَٲدبواعەرەبی
بٲدَب الشرع، فيه دَٲبواعەرەبی
دٲبهم للشيخ دَٲب الصحابةعەرەبی
لمن طاب من طيبِه طابةعەرەبی»
خامۆش و گۆیا و خەمەدە و شواز
بێهۆش و هوشیار، ڕەقەدە و ئەیقاز
نزیک ئاشنا، دوور و بێگانە
غوییەب و حوززار، کانە و بانە
تەبەعەی میشکات میسباحی باری
«وراء كلِ مسلم، بخاریعەرەبی»
ئووەیسیی بە نەقش بێ نەقشی پەیوەند
سەر کاری عالی شاهی نەقشبەند
«قَدَسَ الله، تعالی، سِرَّهعەرەبی
ٲفاضَ علی المؤمنين بِرَّهعەرەبی»
تەریقی ئەنفەس ئەقدەس و ئەعلا
ئەحلا و ئەجمەل، ئەجەل و ئەجلا
ئەتهەر و ئەنوەر، ئەتیەب و نەسەب
ئەنفەع و ئەرفەع، ئەفزەل و ئەقرەب
مەکتووبات نەگری ئەر لە گوێتەدا
«ابن حجرعەرەبی» بەرد دەدا پێتەدا
زاهیری دەڵێت وەک باتینییە
تەریقە لەمە فازیلتر نییە
چ تەریقێکە ئاوردیانە بەین؟
«جزاهم الله رَبُّ المشرقينعەرەبی»
عینادت نییە ئەگەر مونسیفی
ئەوە «ٲفضلُ الذِّكرِ ٲلخفیّعەرەبی»
ئەویچە ئیختیار ئیسمی زاتی پاک
جامیعی ئەسما و سیفاتانە پاک
بەر لە مەشغووڵی بە نەفی و ئیسبات
ئەڵبەتە کەو چەند فەوائید دەدات
نەک وەک ئیختیار دڵ، بە دڵ بزان
کە لە بەدەندا هەر وەسە سوڵتان
ئیسڵاحی ئەوی ئیسڵاحی گشتە
بەڵ بۆ شەش جیهەت بۆ هەموو چشتە
«بعد ازان» کە دڵ پڕ بوو لە سەفا
جەلای ڕۆحە و سیڕ خەفییە و ئەخفا
هەروا بەو سلووک ڕەویە و شەرت و شۆن
تا «عَشَرة كامِلةعەرەبی» دەڕۆن
کە لە کەل کەوکەب کامیلی سووی دا
ئیمان و ئیسلام حەقیقی ڕووی دا
ئەو وەختە دەڵێن قۆڵت هەڵماڵە
ئان هاوترازووی سەد هەزار ساڵە
لە لای من ڕەویەی ئەم بزورگانە
ئەمیانە نەک وەک هیچ کامێکیانە
کە ڕابیتەی شێخ تێرنە نەزەر
«طوبی للذی له ذا ظَهَرعەرەبی»
شێخ هەر دوو فەنای هەس بێ وەسوەسە
پەس بۆ تۆ «فنا فی الشيخعەرەبی»ی بەسە
دەڵێی ئیستیحزار سوورەت بەتاڵە
بەتاڵە نوێژ شەرعیت چەند ساڵە
عەلاوەی خەلەل کاری عوقبایی
دەشێ بفەوتێ کاری دنیایی
عولەمای کامیل مەزهەب هەر چوار
ئەسفیای بزورگ «صفیّ الاسرارعەرەبی»
خۆت شارەزا وی یا بە واسیتە
لێیان دەشنەوی حەققیی ڕابیتە
ئیشارەیە هەس لە مەعییەتدا
لە کیتابەدا یا لە سوننەتدا
ئەر فامت نەڕۆ و هەر نەیێتەوە
چاک ڕابیتەی لێ دەفامێتەوە
خۆلاسە تەریق ئەم مەشائیخە
فەزڵی «كالجبالعەرەبی» ڕاسی و شامیخە
بۆچ ئەم تەریقە هەس بەم تەریقە؟
چونکە نیسبەت و حاڵی سیددیقە
نیسبەت و حاڵەت «ٲفضل الامثالعەرەبی»
«ٲفضَلُ النَّسَب ٲفضل الٲحوالعەرەبی»
ئەرچی شەریکن ئەسحابی کیرام
«فی الفيض العامِّ من خير الانامعەرەبی»
«لكن فی الفيض الخاص المحوّلعەرەبی
كلّهم مريدعەرەبی» خەلیفەی ئەووەڵ
«و هو ظاهراً باطناً مُطاععەرەبی
علي كلّهم له اتَّباععەرەبی»
«و من ناره كُلُّ مقتبسعەرەبی
و من نوره كُلُّ ملتَمِسعەرەبی»
تەسدیق بەرزەخە «بين الطرفينعەرەبی»
هەر یەک لە جێی خۆی «كُلّ من الوصفينعەرەبی»
ڕوتبەی فارووقی مائیل بە فەرقە
لە شهوودی شەرع شەریفدا غەرقە
ئەگەر دەبینی «بعد النبيّينعەرەبی»
ڕوتبەی سیددیقین شوهەدا ببینن
موددەی سێیەمیچ، تا ئەکسەری چوو
ویلایەت هەر بەرگ نبووەتی بوو
ئیمجار نواندنی کەمێ گۆشەی عەین
مەرتەبەی سێیەم بوو بە «ذی النورينعەرەبی»
چون لە چارەمدا جێی گرت، خۆر دوستوور،
بێ پەردە، عالەم کرد وە دەریای نوور
قەوابیل یەک یەک هات وەبەرەوە
هەرچی هەرچی بوو دایە دەرەوە
فەسڵێ سەوزە و گوڵ، یەک زەردی و مەلال،
لە یەمەن عەقیق، لە بەدەخشان لال
سەڵای «سلونی» خست ئەو فەلەک داد
«زدنی» زیاد کرد «کُمیل»ی «زیاد»
ویلایەت پەردەی نەکرد ڕیعایەت
بۆ وە ناو نریا «باب الولايتعەرەبی»
زاهیر بوو تەریق سیددیقی وەک خۆی
عالی و پڕ مەغزە، بۆچی پووچ دەکەی؟
سیلسیلەی ڕیجال ئەم شیمەی پاکە
لایق وەگەردن شێری بێ باکە
قەف قەف هات وەک ڕم تا شیری هیندی
قد قَدَّ قَدَّ کُلِّ «لیعەرەبی»، «عِندیعەرەبی»
هەر کەس خەستەی زەهر گەستەی «هەوا» بوو
فارووقی توریاک بۆ ئەو دەوا بوو
لە فەیزی قەدیم لوتفی ڕەببانی
بوو بە موجەددید بۆ ئەلفی سانی
خەبیس لە تەییب بەو کریا تەمیز
«قدَّسَ الله سِرَّهُ العزيزعەرەبی»
موحتاج بە ئەلفیت ئەر نەوی عاتی
ئەر عەشەراتیت ئەگەر میئاتی
ئەگەرچی دیجلەی بەغدادی ئیرشاد
«منبعُ الانهارعەرەبی» مەزرەعەی عیباد
مەئوای نیسبەتەین بێ شەینی سیبتەین
غەوس و شاهباز ساحیب جەناحەین
مەرجیعی فتووح پەیدا و نیهانی
بارکای جەلال شێخ جیلانی
«الله ٲرضاهُ بالرِضا المبينعەرەبی
ٲولاهُ الٳله ٳلاهُ، آمينعەرەبی»
فیووزات یەکسەر ئەر زۆرە و ئەر کەم
تەمام لە خدمەت ئەودا دەوێ جەم
لاکین موجەددید نائیبی ئەوە
وەکیلی «ذو رٲیعەرەبی» سائیبی ئەوە
هەرچی کە وتمان جەم بووگە لەوێ
تەسلیم بە سەرکار موجەددید دەوێ
لەسەر هەر شیمە و شێوەیە کە هەی
چار نییە دەشێ بەو تەشەببوس کەی
چونکە وەکیلی ئەوە و نائیبە
لە نائیب غائیب ئەڵبەت خائیبە
با بێینە سێوەر ئەم هەردوو هوما
«رَضِی الله الهادی عنهماعەرەبی»
«نامی» لەم جێدا بۆ وەسڵی ئیسناد
چەن کەس ناو ئەبا لە ئەهلی ئیرشاد
لە «فارووقی»وە واسڵ بوو مەعلووم
بۆ نەجلی ئەرشەد «محمد معصومعەرەبی»
لەوۆ هاتە خوار بۆ تەرویجی دین
دای لە دەروونی خواجە «سيف الدينعەرەبی»
ئەمجار هاتە خوار زۆر بە جوانی
بۆ «نور محمّد اَلبَدَوانیعەرەبی»
لەوەوە گەیشت بە جانی جانان
«حبيب الله مظهر الاحسانعەرەبی»
جا گەیشتە دڵ پیری عەلەوی
«عبدالله غلام علی دِهلَویعەرەبی»
لەوەوە هێنای پایەی عیلم و عەین
«مولانا خالدکەس» شای «ذو الجناحَينعەرەبی»
لە «مولانا»وە خەزانەی ئەمان
تەسلیم بوو بە دەس حەزرەتی عوسمان