مبحث الٲنبیاء والرسل علیهم السلام

لە کتێبی:
عەقیدەی مەرزیە
بەرهەمی:
مەولەوی (1806-1882)
 13 خولەک  1089 بینین
ئەسڵی چوارەم بەبێ قوولەقوول
ئیزعانە بە جەمع نەبیی و ڕەسووڵ
لە شەریعەتدا بە قەولی موختار
ڕەسووڵ شەخسێکە ڕاس فیعل و گوفتار
لە بەنی ئادەم ساحیب فەزائیل
ئازاد، موزەککەر، پاک لە ڕەزائیل
ئەکمەل و ئەفزەل «عقلاً و خُلقاًعەرەبی»
قوةَ رٲی، فطنة، خَلقاًعەرەبی
بە شەجاعەت و بە حیکمەت و جوود
عیففەت و تەقوا و خەشیەت لە مەعبوود
بە عیلم و بە حیلم لە گشت هاوعەسران
سیوای سینفی خۆی یانێ ئەنبیان
«بنَسبِهِ قَطُّ لم تَقُمعەرەبی
دناءة الٲب، خناءةً الٲمَّعەرەبی»
پاک وێ، هەر لە وەخت ئیبتیدای بەعسەت
تا بە ئیستیقرار ئەمری نوبووەت،
لە گولی، لاڵی و کوێری و هەر ئافەت
کەوا تەبعی خەڵق لێی بکا نەفرەت
بەری وێ لە عەیب کەمیی مورووەت
لە دوونیی سەنعەت وەکوو حەجامەت
عوقدەی زوانی مووسای زوو لابرد
حەق لەو وەختەدا کە ڕەوانەی کرد
«و لا يردُ بلاء ايّوبعەرەبی
و عَمي نحوِ حضرة يعقوبعەرەبی؛
ٳذِ المقارن كانَ ذا الٳضرارعەرەبی
و هما كانا بَعد الاستقرارعەرەبی»
مەعسووم بێ لە گشت گوناهان سەرجەم
لەدوای نوبووەت لەوێوبەریچ هەم
«عَلی المختارِ، بل هو الصوابعەرەبی
فی «الفتح المبين» قاله الشهابعەرەبی»
هەرچی لە قەسەس تەفسیردا هەیە
لە موخالیفی ئەو مەزکوورەیە
ئەرچی ناقیلی شەئنی قەوی وێ
وەکوو ئەوحەدی یا بەغەوی وێ
«فَاردُدهُ و لا تَعنَمِد عَلَيهعەرەبی،
ٳن كان الآحاد، لا تنظر ٳليهعەرەبی»
«و ما تواتر كما فی القرآنعەرەبی
من ٲثبات الظلم و نحو العصيانعەرەبی»
«و مَن عتاب بعض منهُمُعەرەبی
علی ٲمور هم بها هَمّواعەرەبی»
خاترت جەم بێ تۆ، لەو بابەتە
هیچ خەلەل نییە، بۆچ؟ لەو بابەتە
سەیید دەگەڵ عەبد مەملووک، یەقینە،
بە هەرچی خیتاب دەکا شیرینە
«و مِن باب ٲن عَاتَبَ المولیعەرەبی
عبَهُ علی خلاف الٲولیعەرەبی»
وەک موعاتەبەی ئەهلی خەتییەت
لەسەر ئیقتیراف ئیسم و مەعسییەت
«ٳذ شُهِرّ مَن كان مَحرماًعەرەبی
فبنقطة صار مُجرماًعەرەبی»
حەسەنەی ئەبرار با شەوق و ئەدەب
سەییئەس لەلای گورۆی موقەڕڕەب
لێی گەڕێت، چاکە، بێ سەفای مەحجووب
لە ئەسراری بەین موحیب و مەحبووب
«ٲدّی ذا الخلاف بتلك الٲلفاظعەرەبی
جناب الحقِّ زجراً للٲيقاظعەرەبی»
بۆچ؟ ئەلفازی وا دەرحەق ئەکابیر
تەهدیدە و عیبرەت دەرحەق ئەساغیر
ئەنبیای کیرام «عليهم سلامعەرەبی»
ئەفزەلن لە گشت مەلائیک تەمام
ئەفزەل لە مەعسووم لەملا مەعلوومە
ئەڵبەت بە تەریق ئەولا مەعسوومە
بەڵکوو بۆ ئادەم عیتابیچ نەبوو
«ٳنّی جاعلعەرەبی» بە گوێتەدا چوو
هات بەسەریاندا ئەوە کە وا هات
«لِكَی يُتحَفوا بفضل ما فاتعەرەبی»
مەحامیل زۆرن تەقریرم توول دا
بێین وە تەتیممەی حەددی ڕەسوولدا
«ٲوحی اليهِ شرعاً المولیعەرەبی
له كتاب ٲنزلَ ٲو لاعەرەبی»
«و قد صدر الٲمرُ عليهِعەرەبی
بتبليغِه الموحی ٲليهِعەرەبی»
ئەر بە گەیاندن پێ مەئموور نییە
وەها بزانە ئەوە نەبییە
بە قەولێ هەردوو هەر بە یەک مەعنان
ئەمر بە تەبلیغ شەرتە بۆ هەردوان
چون ڕوسول دەڵێ حەدیسی ئیمان
ئەم قەولیانە بە چاکتر بزان
بۆچ: ئاخر ئیمان واجبە بە کول
فەرقیان نییە ئەنبیا و ڕوسول
ئەرچی ئەم قەولە بێ تەئویل ڕاسە
بینا لە قەولی موختاریچ خاسە
چون درووس نییە ئیمان بە مورسەل
ئیمان بە هەمووی ئەر نەوێ دەگەڵ
عەددەیان وەها «ذو الاشتهارعەرەبی»ە
کە سەد و بیست و چوار هەزارە
بە ڕیوایەتێ تر وا دیارە
کە زیاترن لە ئەم شومارە
«فالٲولی قولُك لكل ٲحد:عەرەبی
لا تنصّ علی شیء من عَدَدعەرەبی»
سەلبی نوبووەت دەکەی لە نەبی
یا موسبیتی بۆ غەیر نەبی دەبی
«و بما قلنا يشيرُ اليك:عەرەبی
رمزُ «منهم من قصصنا عليك»عەرەبی»
مورسەل سێسەد و سێزدە مەشهوورە
ئەویچ عەدەدیان هەر بەو دوستوورە
عەدەدی جەمعی «اولوالعزمعەرەبی» یان
ئەر «ابوالبشرعەرەبی» نەوێ دەگەڵیان
مەشهوور پێنج کەسن: نووح و ئیبراهیم
حەزرەتی مووسا مەوسووف بە کەلیم
«عيسی بنُ مريمعەرەبی» پەیدا «بلا ابعەرەبی»
«كلمةُ اللهعەرەبی» و «روح اللهعەرەبی» لەقەب
پێنجەم موحەممەد «سَيد العالمعەرەبی،
صَلّی عليهِ ربّی و سَلَّمعەرەبی»
«و علی الباقی من النبيّينعەرەبی
وَ عَلی آل كلّ اجمعينعەرەبی»
وا دەبێ پێیان ئیمان ئاوردن
باوەڕ بکەی: حەق هەڵی بژاردن
هەموویان بە مەحز فەزڵ و مەوهەبەت
بێ سەبەبی کەسب، تاعەت، ڕیازەت
بۆ نوبووەت و وەحی و شەرائیع
بۆ دەفعی ئیشکال، حەللی وەقائیع
بۆ ڕەهنومایی و ئیرشادی عیباد
بۆ ئیتمامی ئەمر مەعاش و مەعاد
«مبلّغين عن الله الحقعەرەبی»
کول موخبیر سادق، ناسیحی موتڵەق
بە هەر تەرزێ حەق ئەمری پێ فەرموون
بەو تەرزە ئەژێر باری تەبلیغ چوون
دەگەڵ ئەو هەموو دوشمنی زۆرە
ئەو تەعنە و لۆمە و ئەو شەڕوشۆڕە
گەیاندیان بە سەعی بێ حەدد و غایەت
پەیغامی خودا ئایەت بە ئایەت
بەیانیان فەرموو بەیانی موبین
«ٲصلاً و فرعاًعەرەبی» گشت ئەحکامی دین
«طابت الدنيا بدعوتهمعەرەبی
جزاهم الله عن ٲمتّهِمعەرەبی»
لە ئەسڵی سبووت نوبووەتیاندا
تەفاوت نییە لە بەینیاندا
هەر کەسێ تەکزیب بکا یەکێکیان
ئیمانی نییە بە هیچ کامێکیان
حەق هەموو بۆ سیدق دەعوای نوبووەت
دا بە موعجیزات باهیرە قووەت
موخالیف پێیان گشت لە کار دەرچوو
تاب موعارەزەی ئەوانیان نەبوو
ڕاسی ویلایەت، وەلێ بە کەسبە
کەسبی موحتەمیل بۆ عەزل و نەسبە
بەڵێ نوبووەت بە مەحزی فەزڵە
مەنسەبی نەبی بەری لە عەزڵە
دائیم موراقیب پەروەردگارن
لە عەینی خەودا گشت دڵ بێدارن
«ظاهيراًعەرەبی» نەوعە مەماتێکیان هەس
لە گۆڕدا نەوعە حەیاتێکیان هەس
خاک ناڕزێنێ جیسمی پاکیان
هیچ زەرەر نادا لە ئیدراکیان
لە حەدیسدا هەس کە نوێژ دەکەن
تەشریفیان بە حەج «بيت اللهعەرەبی» دەبەن
هیچ کەس لە مەلەک، لە جین، لە ئینسان
نەگەیگە و ناگەت ئە ڕوتبەی ئەوان
بەڵێ شەرەف هەس لەناو خۆیاندا
بۆ بەعزێ بە سەر بەعزێکیاندا
«حَسبَ ازدِيادِعەرەبی»ی ئاداب و حەسەب
بە ئیستیفای ئەسڵ تاییفە و نەسەب
بە ئیعتیباری عوموومی دەعوەت
غەڵەبەی حیلم و عیلم و مەعریفەت
لە ئیستیمراری موعجیزاتەدا
لە زۆریی ئەحکام فرووعاتەدا
لە حەدیسییەتی کەسرەتی ئوممەت
بە مەتانەت و توولی شەریعەت
بە خەسائیس و کەراماتی چەند
مومتاز بێ و، زیکر و شوهرەتی بوڵەند
«فَلِذاعەرەبی» حەزرەت سەییدی سەروەر
فەزڵی هەس وە سەر هەموودا یەکسەر
«ٲولوالعزمعەرەبی» یان لە غەیر و، مورسەل
لە غەیرە مورسەل بزان بە ئەفزەل
ئەووەڵ لە ئەووەڵ ئەنبیا ئادەم
لە نوبووەتی قەڵەم دەدا دەم
بۆ ئادەم هەیە نوبووەت ئیسبات
«بالكِتاب ٳذ تدلّ الآياتعەرەبی»
«عَلی ٲنَّهُ قد ٲمِر، نهيعەرەبی
و لا نبیَّ فی زمانِهِعەرەبی»
پەس بۆ غەیری وەحی هیچ مەبە ساعی
«كذا بالسنّة و بالاجماعِعەرەبی»
ئینکاری مەکە وەک بەراهیمە
کوفر و زەلالی یەکجار قایمە
دووەم لە خاتەم ئەنبیا و ڕوسول
«خير المرشدين لخير السبلعەرەبی»
ئاخیر مووئەخخەر، ئەووەڵ موقەددەم
«ذو الغِنیعەرەبی» و «ذوالفقرعەرەبی» ئەکمەل و ئەتەم
هادیی و مەهدی، مونتەفیع، نەففاع
عەبدی موتیع و سەییدی موتاع
حەقیقەتێکی مەجهوول و مەعلووم
مەنسووس و مەنتووق، موقتەزا و مەفهووم
موجەسسەم، موزلیم، موکەییەف، کەسیف
«نورّ و روح جوهرّ لطيفعەرەبی»
ئایینەی وەسفەین جەلال و جەمال
«بالغ بٲقصی غايات الكمالعەرەبی»
موکەڕڕەڕ ئەمما شیرین موکەڕڕەڕ:
«من شجر الكون و منه الشجرعەرەبی»
«عينُهُ ٲستفاض من بحر اللاهوتعەرەبی
غينُهُ ٲفاض لزرع الناسوتعەرەبی»
«مرحبا فی الٲمر ٲبُ الٲجدادِعەرەبی
عجبا فی الخَلق مِن الٲولادِعەرەبی»
«بالقول بالفعل و بذی الٲحوالعەرەبی»
شەرع و تەریقەت حەقیقەت مەئال
«قالباً، جسماً، صورةعەرەبی» فەرشی
«قلباً و روحاً وَ سِرّاًعەرەبی» عەرشی
بۆ دەریای وەحدەت هیممەت ناری فولک
زیبی سەرای غەیب مەلەکووتی مولک
لە هەر جێ بۆی هەس ئیسمی موجەددەد
«حكمةًعەرەبی»: ئەحمەد، مەحموود، موحەممەد،
«قمر لَهُ المَنازِلُ قدّرعەرەبی
بل شمس تجری الی مَستَقَرعەرەبی»
مەککە مەشریق و مەدینە مەغریب
باوک عەبدوڵڵا عەبدولموتەللیب
دایک ئامینە کەنیشکی وەهەب
لە «كلابعەرەبی»دا «ملاقی النَسَبعەرەبی»
نەسەبی هەر تا عەدنان مەشهوورە
تیعدادی لەگرە غەیرە زەروورە
زەروور ئەمەتە دەم لەمە بدەین
ئیزهاری پاکیی سیلسیلەی بکەین
بینا لە تەحریر نیحریری «رازی»
خودا و پێغەمبەر لێی بووون ڕازی
«و قد وافَقّ ذلك الامامعەرەبی
جماعةّ مِن كرام ٲعلامعەرەبی»،
ئابا و ئوممەهات سەییدی عالەم
هەر لە والیدەین هەر تا بە ئادەم
«بِٲدِلَّة كالقصر المَشيدعەرەبی»
بێ شیک و زەلال کول «علی التوحيدعەرەبی»
خوسووس والیدەین ماجیدەینی ئەو
ئەسڵەینی نەجیب ناجییەینی ئەو
عەقیدەت بوێ «علی التحقيقعەرەبی»ە
ئەهلی نەجاتن بەم سێ تەریقە:
ئەووەڵ نەگەیشت ئەلایان دەعوەت
لەبەر بوونیان لە وەختی فەترەت
دەگەڵ ئەمیچە جوان بوون مردن
ئیمکانیان نەبوو بۆ سەفەر کردن
حوکمی کەسێکیچ پێی نەگەت دەعوەت
نەجاتە، داخل بوونە بە جەننەت
دووەم بوون لەسەر دینی ئیبراهیم
بوون لەسەر تەوحید، بێ تەردید، موقیم
سالیس: ئیحیای حەق مەرحەمەتی کرد
زیندگ بوونەوە، ئیمانیان ئاوورد
ئەم گوزارشە مانیعی چییە؟
«عقلاً و شرعاًعەرەبی» مومتەنیع نییە
لە دەست [«محلعەرەبی»ی ئیمان «بعد الموتعەرەبی»
هیچ نەفعی نییە] ناوێ بوی فەوت؛
مەحەللی غەیری خوسووسییەتە،
سیوای کەرامەت ئی مەنقەبەتە
ئیحیابوونەوە لە دوای مردن
مایەی ئیمانی پێ عەتا کردن
بە ڕوتبەی بوڵەند تا بوون موتحەف
بەو زیادەی فەزل، کەمال و شەرەف
بوێ بۆ ئەوان فەرق و تەفاوت
دەگەڵ سائیرین لە ئەهلی فەترەت
هەر موخالیفێ کە پێی هاتە بەین
ئەگەر زەعیفە قسەی لێ نەکەین
وەرنە «ٳن ٲمكن فقد يؤوّلعەرەبی»،
یا مەنسووخە، یا «متروك العملعەرەبی»
«كما يفعل فی بعض المسٲلةعەرەبی
اذا تعارض فيها الٲدلّةعەرەبی»
حەدیسی زەعیف ئەر پێی لەناوە
بەم حەدیسە کار مونکیر تەواوە
«فيه يقولُ، جَلَّ وَعَلاعەرەبی
ٳنّی حَرَّمتُ ٲلنّارَ عَلیعەرەبی»
«صُلب ٲنزَلَك، بطن حَمَلَكعەرەبی»
«حجر كفَلَك، فما بَقي لَكعەرەبی؟!»
وەلحاسڵ ئەو بەدر زوڵمەت زیدای لەیل
ئەو میهری ئەییام لە زیای ئەو کەیل
وە بورجی ئەسلاب تەییباتەدا
وە دارەی ئەرحام تاهیراتەدا
هەمووی ئەوجی بورج سەعادەت، شەرەف
حەزیز بەرکەنار، وەبال بەرتەرەف
ڕەئس و زەنەبی زەلالی تەکدا
سەر و دووچکەی ڕووی بە یەکدا
لە نیشانە و جێی ئەو زاتی پڕ نوور
ڕاسی لە تیری نوقسانی مەهجوور
لە خوسووفی عەیب دەنائەت بەری
لە کوسووفی ڕەیب خەنائەت عەری
تلووعی سەردا و غورووبی ئاورد
حەرەکە و سەیر و دەوری تەواو کرد
تا بە شنۆی بۆی نەسیمی ئەزەل
لە وەختی ڕەبیع «ربيع الٲولعەرەبی»
بە سەد نەزاکەت لە تۆی پەردەوە
غونچەی وجوودی خەندە کەردەوە
عەجەب خەندەیە حیکمەت چەند تەرز کەرد
غولغولەی گریەی بولبولان بەرز کەرد
بەو ڕاستیی سەروی باڵاکەی ئاڵا
توخمی چەفتیی بەخت تەزەروان کاڵا
شێوە و شیمە پاک، ڕەسم و ڕەویە چاک
ئایینەی بێ گەرد، ئایین شەرەفناک
باتین لە زاهیر چاکە عەجیبتر
خەڵوەت لە جەلوەت ئەدەب غەریبتر
کردار حەمیدە، پەسەندیدە حاڵ
عومری شەریفی گەیشتە چل ساڵ
تەعلیمیی نامووس دیسان پێڕاوە
وەرەقێ تری بۆ هەڵگێڕاوە
ئەو هات، ئەم ڕۆیی و گوم، ئەو دیاری
«انا الحقعەرەبی» لە کوێ و «من نییەم قاری»
خوم حەوسەڵەی کرد، ئەربەعین بگرد
مەی ساف بوو بێ دورد، ئەهلی مەشرەب گرد
جام نیشتە سەر دەس، ساقی هەڵساو پێ،
هەموو ئەجزای گوێ، سەدای: دەی کەی تێ؟
ڕەشحەی نەوای ساز حیجازی ئاورد
ئیبراهیمی نار ئاهەنگی سەرد کرد
ڕاس نەورۆزی بوو، موخالیف حەزین
«بُعِثَ الی الخلق اَجمعينعەرەبی»
ئیددیعای مەنسەب نوبووەتی کرد
بۆ سیدقی شاهید موعجیزەی هاورد
ئیسباتی هەردوو بە تەواتورە
مونکیری یەقین «ضالّعەرەبی» و کافرە
موعجیزە ئەمرێس خاریقی عادەت
زاهیر لە ساحیب دەعوای نوبووەت
«عند تحدّی فرقة الانكارعەرەبی»
بە وەفقی دەعوای ئەوان کا ئیزهار
مونکیرین هەر چەند تەقالا بدەن
مومکینیان نەوێ موعارەزەی کەن
لەودوا عیلمی قەتعی بە تەحقیق
حاسڵە و بۆ شەخس واجبە تەسدیق
ئیحتیمالاتی عەقڵی و وەهمییە
مونافیی عولووم قەتعییە نییە
«ٱلَيسَ كما قالَ ذوالجلال:عەرەبی
صَدَقَ عبدی فی كلّ مقالعەرەبی»؟
دڵ وەک پەروانان حائیرە و دائیر
لە دەوری چرای ئەهلی بەسائیر
ئەو چیهرەی سیمای مونەوورەی ئەو
ئەو خولق و سیرەت موتەههەرەی ئەو
ئەو دەریای حیکمەت پڕ دوڕڕ و گەوهەر
لە مەنبەعی لەفز ئەو دەهاتە دەر
ئیزهار و بەیان ئەو حەقائیقە
ئەو مەعاریفە و ئەو دەقائیقە
ئەو نیکاتانەی کە جۆشیان داورد
حوکەما سەریان لێ دەرنەدەکرد
با وجوود ئەو قەومە ئەو بوو تێیاندا
نەشئونومای بوو لە ناویاندا
ئوممی و جاهیل و ناخۆندەوار بوون
بەعید لە ئەهلی عیلم و ئەحبار بوون
لە کەسێکەوە هیچ بۆی نەبوو «قطّعەرەبی»
تەعلیم و تەئدیب، مومارەسەی «خطّعەرەبی»
ئەو سەخاوەتە و ئەو فوتووەتە،
ئەو شەجاعەتە و ئەو مورووەتە
ئەو سەباتە و ئەو ئیستیقامەتە
ئەو بەقای ئاسار تا قیامەتە
ئەو زوهد و وەرعە و نەوعە عیبادە
ئەو تەکمیلی نەفس دەرحەق عیبادە
ئەو تەسلیکە و ئەو تەرزە ئیرشادە
ئەو ئال و ئەسحاب، ئەو ئیستیرشادە
ئەو لە گشت دنیا سەردی و سولووە
«قبل النبوّة، بعد النبوّةعەرەبی»
بەبێ موعجیزە و دەردیسەریی ئەو
بەس بوو بۆ ئیسبات پێغەممەریی ئەو
لەمە عەجیبتر موعجیزە مەشنەو:
ئۆمی و عەللامە، هەتیو بە ئەدەو