مبحث فی تحقیق کلام الله تعالی
لە کتێبی:
عەقیدەی مەرزیە
بەرهەمی:
مەولەوی (1806-1882)
6 خولەک
965 بینین
ئەگەر تۆ بڵێی: تەنزیل و ئیترال،
موعارەزە و نەسخ، مازی و ئیستیقبال،
لەبەرکردنیان، تیلاوەتیان،
شنەفتنیان، کیتابەتیان
گشت لەسەر حودووس وەجهی قەویمن
تۆ چلۆن دەڵێی: کەلام قەدیمن؟
ئەرچی تەقریری زووتر کریاگە،
ساحیب دەرک و هۆش جواو دریاگە
ئەمما تەرزێ تر تێرینە ئەبەین
بۆ تۆ «تفصيلاًعەرەبی» تەحقیقی دەکەین:
دەڵێین ئەگەرچی هیچ سیفاتی حەق
بە سیفەت مەخلووق ناشوبهێ موتڵەق
بەڵێ لەلای خەلق تەحقیقمانە
نموونەیان هەس، ئەو نموونانە
بۆ سیفاتی حەق ڕێ دەدەن پێمان
بە «وجهُمّاعەرەبی» یێ مەعلووم بن لێمان
تۆ هەرگاهـ بکەی قەسدی کەلامێ،
خەبەرێ، ئەمرێ، یا ئیستیفهامێ
مەعنایێک هەیە ویجدانی لەلات
غەیری عیلمتە و سائیری سیفات
بە ئەلفازی خۆت تەعبیری دەدەی
لە گوێی سامیعدا و زیهنی جێی دەکەی
بەو مەعنا دەڵێن: کەلامی نەفسی
نە عەرەبییە و نە کوردی و فارسی
بەسیتە و واحید، نە کەم، نە کەسیر
قائیمە بە زات تۆوە بێ تەغییر
ئەمیچیان کەلام تۆیە و لەفزییە
موتەعەددیدە و موتەجەززییە
موختەلیف دەوێ، بەڵێ بێ گومان
دەلالەت دەکا لەو مەعنا وتمان
بێ تەشبیهـ کەلام نەفسی حەق واتە
غەیری عیلمیە و باقی سیفاتە
غەیرە مەخلووقە و بەسیت و قائیم
بە زاتی حەق و، قەدیم و دائیم
مونافیی لاڵی و سکووت و ئافەت
پاک لە حەرف و سەوت، بەری لە کەسرەت
نە عەرەبییە و نە سوریانییە
نە یۆنانییە و، نە عیبرانییە
لە لەوازیمات حادیس بەرییە
لە هیچ شەیئێدا حولوولی نییە
بەو سیفەتە حەق بێ حودوود و حەد
موتەکەللیمە ئەزەل تا ئەبەد
بەری لە وەسمەت سکووتی سابیق
عەری لە توهمەت خامۆشیی لاحیق
خۆی سیفەتێکە لە کەسرەت دوورە
بەڵێ نیسبەتی غەیرە مەحسوورە
حوسنی ئارەزووی نومایش دێنێ
هەردەم بە تەرزێ خۆی دەنوێنێ
زەبووری ناوە لە سوریانیدا
تەوراتی ناوە لە عیبرانیدا
نیسبەت بە نەزمی عەرەبی مەعرووف،
بە موعجیزی گشت موعاریز مەوسووف،
کەوا بە تەواتور گەیشتگە لامان،
دەلیلی شەرعە و تەمام ئەحکامان،
مەسسی حەرامە لەبۆ موحدیسان،
هاتووە بۆ حەزرەت، پێی دەڵێن: قورئان
نیسبەت بە مەحکی بە خەبەر مەعلووم
بە غەیری مەحکی بە ئینشا مەوسووم
ئەمری پێ دەڵێن نیسبەت بە مەئموور
نیسبەت بە مەنهی بە نەهی مەزکوور
«والباقی كذا بهذا القياسعەرەبی»
هەر بە لیباسێ بە ئیسمێ بیناس
بە ئیعتیباری ئەم زهووراتە
کەلامی لەفزی و سوحف و تەوراتە،
زەبوورە و ئینجیل، قورئانی مونزەل
موتشابیهـ، موحکەم، مازی و موستەقبەل
مەککی و مەدەنی و وەعدە و وەعیدە
قەسەسە و ئەحکام، ئەمسال، عەقیدە
ئەخبار، ئەمر و نەهی، تەحریم و تەحلیل،
ناسیخ و مەنسووخ، تەسبیح و تەهلیل
ئەرچی لە وەحدەت نەوعی ناکەوێ
تەعەددودی شەخس و تەجەززیی دەوێ
هەرچی کوتوب و سوحفی مونزەلەن
گشت لەو سیفەتە تەنیا یەک پەلەن
شاهیدی سیدقە بە بێ جەرح و ڕەد
«لنفِد البحر قبل ان تنفدعەرەبی»
بەو هەموو لیباس زۆر عەجیبەوە
بەم نیسبەتەوە و بەم تەرکیبەوە
نە کەسرەت دەدا گەرد لە وەحدەتی
نە تەرکیب تۆزێ لە بەساتەتی
«حاصل الكلامعەرەبی» وەک باقیی ئەشیان
چوار وجوودی هەس بۆت بکەم بەیان
یەکێ عەینییە و یەکێ زیهنییە،
یەکێ لەفزییە و یەکێ خەتتییە
لە حدیسییەتی عەینی بێ ڕەنگە
ئایینەکەی پاک لە گەرد و ژەنگە
لە جیهەت وجوود زیهنییە مەحفووز
بە لەفزی و خەتتی مەکتووب و مەلفووز
لازیمەی حودووس وەک نەسخ و بەدەڵ
ڕوو ئەم سیانە دەکا نەک ئەووەڵ
لازیمەی قیدەم بە پێچەوانە
ڕووی لە ئەووەڵە نەک لەم سیانە
قورئان وەها وەزع بۆ لەفزی دەکرێ
بۆ نەفسی دیسان هەم دادەنرێ
لەفزی وەک نەفسی بۆ حەق سیفەتە
چون لەسەر نەفسی «ذُو دَلالَةعەرەبی»ە
تەفاوتی بەین هەیە ئاشکار
نەفسی «بالذاتعەرەبی»ە، ئەو بە ئیعتیبار
هەروەها سیفەت بۆ خودان هەردوو
بە «كلام اللهعەرەبی» موسەممان هەردوو
لە ئیزافەدا فەرقیان هەیە؛
ئیزافەی لەفزی مەعنای ئەمەیە:
کە مەحزی تەئلیف «ربّ البشرعەرەبی»ە
لە تەسەڕڕووفی مەخلووق ئەودەرە
«لا كسبَ لَهم فيهِ واكتسابعەرەبی
تنزيلّ من العزيز الوهّابعەرەبی»
ئیزافەی کەلام نەفسی مەعرووفە
ئیزافەی سیفەت ئەباڵ مەوسووفە
کە نەفسی و لەفزی لێت بوو موحەققەق
بزان ئیتتیفاق هەس بۆ ئەهلی حەق
لەمەدا ئەووەڵ قەدیمە و ئەقدەس
جەوازی حودووس تەعللوقی هەس
بەڵێ خیلافیان هەس لە دووەمدا:
بەعزێ نەس دەنێن وەسەر قیدەمدا
بەعزێ تەک ئەولای بەداهەت دەدەن
حوکم بە خەلقی و حودووسی دەکەن
بەعزێکیچیان، حەق بیانبەخشێ،
دەڵێن لە تەقدیر حدووسیچ دەشێ
غایەتی ئەدەب ڕیعایەت بکەی
ناوی بە مەخلووق بە حادیس نەبەی
نەک لە داللەوە زیهنت لوول بدا
نیسبەتی حودووس بە مەدلوول بدا
ئەم هەم بە قەدیم بگرە بە مەحکەم
«و هذا هو الٲسلم الٲقومعەرەبی»
بینا لە تەقریر تەفسیلی سابیق
ناشنەویە کەلام ئەزەلیی خالیق
ئیمجار سا زەریف بدوێ ئاگاهی
مانای «سمعتُ كلام اللهعەرەبی»ی
یانی بهیستم نەزمی موئەللەف
دال لە کەلامی ئەزەلیی ئەشرەف
یا فامیم کەلام ئەزەلیی خودا
لە حەرف و ئەسوات مەسمووعە و سەدا
لە هەردوو سووڕەت وا دیاری دا
بۆ گشت ئەنبیا و مەخلووقی دنیا
مومکینە کەلام حەق بشنەوییە
تەخسیسی مووسا بە تەکلیم چییە؟
دەڵێم سەماعێ و ئەو داگیە ڕوو
ئەوە بە تەریق خەرقی عادەت بوو
بیلا سەوت و حەرف، بیلا کەیفییەت
هەر وەکوو ڕوئیەت ڕۆژی قیامەت
یا بیستی بە حەرف سەوت و سەداوە
ئەمما بە گشت «عضوعەرەبی» لە هەموو لاوە
یا لە یەک لاوە نەک ئەو سەدا وێ
کە تێیدا دەخڵ بۆ ماسیوا وێ
وەک تەوەسسوتی مەلەک و کیتاب
هەر سێیان بە وەجهـ تەخسیسن حیساب
واتە تەلەقیی جیبریلی ئەمین
بۆ وەحیی حەزرەت «ربّ العالمينعەرەبی»
وەها بوو سەماع ساحیب تەخت و تاج
بۆ کەلامی حەق شەوەکەی میعراج
«فالحمدُ لِله علی نِعمتِهعەرەبی
خَصَّ مَن يشاء بِمَرحَمتِهعەرەبی
ثم الصلاةُ مَع سلام تامّعەرەبی
علی النبیّ و آلهِ الكرامعەرەبی»