مبحث الایمان والتصدیق بجمیع الکتُبُ السّماویة

لە کتێبی:
عەقیدەی مەرزیە
بەرهەمی:
مەولەوی (1806-1882)
 4 خولەک  899 بینین
ئەسلی سالیسمان تاقی بزانە
تەسدیقە بە جەمع ئەو کتێبانە
بە نەقشی حادیس عەجەب شەرەفناک
مەنقووش لە ڕووی ساف سەفحەی تەختەی پاک
یا بە ئەلفازی مورەتتەبەی خۆش
بە زوبانی پاک فریشتەی بێ غەش
«رحمةًعەرەبی» خالیق گشت عالەمییان
ناردگنی ئەسەر بەعزێ ئەنبیان
سەد و چوارن بە قەولی مەشهوور
تۆ لەو عەدەددا مەیانزان مەحسوور
دە ئەسەر ئادەم، پەنجاهـ ئەسەر شیس
سی نازڵ بووگە ئەسەری ئیدریس
دە سەر ئیبراهیم سەدە تەواوە
ئەمانە هەر سەد سوحوفیان ناوە
زەبوور بۆ داوود، تەورات بۆ مووسا
ئینجیل هاتەسەر حەزرەتی عیسا
فورقان بۆ حەزرەت «سيدالانامعەرەبی»
«عليه الصلاة، عليه السلامعەرەبی»
تەسدیقت بوێ کە هەموو حەقن
کەلامی قەدیم حەقی موتڵەقن
سیفەتی قائیم بە زاتی بێڕەنگ
نییەن لە قەبیل جینسی حەرف و دەنگ
نە لە زیهن و حەفز، نە لە زواندا
نە لە لەفز و گوێ نە لە بەیاندا
لە هیچ کامیدا نییە حولوولیان
با لەوانیچ بێ ئەوە فامینیان
غەیرە مەخلووقن بە بێ ڕەیب و شەک
نە بەستەی نەبیان نە بەستەی مەلەک
هەر چییان تێدا هەیە یەکسەری
هەموو ڕاس، لە کیزب لە خولفن بەری
بۆ تەخەللوفی بەعزێ وەعیدات
ئەگەر بشنەوی هەیە تەوجیهات
مەشرووت بە چەند شەرت جەلییە یا خەفی
بەعزێ لە شەرتان دەوێ مونتەفی
یا خۆ موقەییەد بە مەشیئەتە
عەزابی دا عەدل، نەیدا ڕەحمەتە
یا خولف مەخسووسی وەعدە نەک وەعید
بە نەقڵ و بە عەقڵ بۆی هەیە تەئیید
یا یەعنی: عاسی خۆ موستەحەقە
بە عەزاب، ئەمما عەفوی حەق حەقە
یا خۆ ئینشایە بڵێ نەک خەبەر
ئەر بە خەبەر بی وتمان لەگرەو بەر
ئەم تەوجیهیانە بە چاکتر بناس
کە لە عوموومات مەعفوو موستەسناس
بی مانیع هەرگیز «نصوصعەرەبی» لانەدەی
لە زاهیر؛ دەشێ ئیحتیات بکەی!
ئەو موددەعیی مەحز مەعنای باتینە
ئیلحاد و کوفری تێدا کامینە
ئەو کەسیچ ئەوا هیچ تێ نافکرێ
لە هەموو هەر مەحز زاهیری دەگرێ
تەشبیهـ و تەجسیم هەڵدەگیرسێنێ
لە زۆر قوڕاوی تردا دەمێنێ
قائیل بە زاهیر دەگەڵ ئیشارە
ئەوە سەفوەتی دڵی دیارە
هوەیداس کەماڵ وەسفی عیرفانی
جیلوەی حەقیقەت ئەسڵی ئیمانی
«طوبی لِمن فاز بذی الفضائلعەرەبی
هم ٲهل الفنا والبقا الكاملعەرەبی»
هەر چی لە ئەحکام شەرعییە داڵە
ڕەددی لێ مەدە؛ کوفر و زەلالە
موتەشابیهیان سیڕڕی ئیلاهین
لە مەعنایاندا مەخلووقات لاهین
بەعزێ ئاگاهی حەق دەدا پێیان
بەعزێ لەو سیڕڕە کەشف دەکا لێیان
ئیمان بێرانە تۆ بە گشتییان
بێدەنگ لە مەعنا و لە کەیفییەتیان
هەر وەکوو وتمان ئەر دەکەی تەئویل
باز هەم زەریفە ئیجمال یا تەفسیل
لە بەعزێ ئایات ئەو کتێباندا
لە لەفز یا لە حوکم یا لە هەردواندا
بۆ خاتری چەند فائیدە و حیکمەت
نەسخ جائیزە و واقیعە ئەڵبەت
بە یەقین لە جەمع باقی کتێبان
وەجهی ئیمتیاز بۆ قورئان بزان
ناسیخە بۆ گشت؛ تێیدایە یەقین
عیلمی ئەووەلین عیلمی ئاخیرین
گشتی شەوی قەدر مانگی ڕەمەزان
لە لەوح هاتووەتە ئەووەڵ ئاسمان
لەودووا بە وەفق مەسڵەحەتی حاڵ
نازڵ بوو وەخت بە بیست و سێ ساڵ
ساحیبی ئایات موفەسسەلاتە
بوزورگترینی گشت موعجیزاتە
ئەم تەرتیبە وا ئێستە مەلحووزە
بە وەفقی تەرتیب «لوح المحفوظعەرەبی»ە
بشنەو ئەگەر هەی بە دەلیل مائیل
نەقلی حەزرەتی عوسمان و سائیل
بەوتەورە بووگە لە عەهدی حەزرەت
هەر هەیە و دەوێ تا بە قیامەت
بە بێ تەحریف و زیادە و نوقسان
بێ سەهو و غەڵەت تەغییر و نیسیان
تەمام ئینس و جین مەلەک بەو دوستوور
ئیجماع کەن میسلی نایەرنە زوهوور
هەموو فوسەحا و بولەغای عەرەب
ساحیب فەساحە و بەلاغەی عەجەب
وەک ئایەتێکیان نەدا ئەو بیروون
لە موعارەزەی هەموو عاجز بوون
ئەم عاجزیچە بەوان مولحەقە
بە مەحزی تەئسیر قودرەتی حەقە
یا بەم سەبەبە کە ڕۆیگەسە دەر
ڕوتبەی بەلاغەی لە تەوقی بەشەر
یا سیاقەکەی یەکسان غەریبە
نەوعێکی بێ میسل یەکجار عەجیبە
با وجوود تەرکیبی لە حەرفی هیجاس
ماددەی تەرکیبی قسەی بولەغاس
نە نەزم و نە نەسر، نە وەک سەجعانە
نە تەرزی ڕەجەز، ئینسان حەیرانە
لابە عەقیدەی کافری بێ پیر
«و قل ٳنه بشيرّ نذيرعەرەبی»
«قولّ من الحق فرقانّ و فَصلعەرەبی
لا قولُ كاهن، لا شِعرّ، لا هَزلعەرەبی»
«لا تقوُّلُ، وَ لا ٲساطيرعەرەبی
بلل للعالمين هدی و تذكيرعەرەبی»