مبحث وصف الملائکة

لە کتێبی:
عەقیدەی مەرزیە
بەرهەمی:
مەولەوی (1806-1882)
 6 خولەک  1180 بینین
ئەسڵی سانیمان لە شەش ئەسڵەکان
باوەڕکردنە بە مەلائیکان
بە فارسی پێیان دەڵێن فریشتە
جیسم نوورانی و لەتیف سروشتە
پاک و بێ گوناهـ فەرمانبەردارن
موتیع بۆ فەرمان پەروەردگارن
هەر ئەمرێ بکا، هەرچی فەرمووگە
نافەرمانییان ناوێ و نەبووگە
ئەو قسەی دەگەڵ «ربّ العالمعەرەبی» بوو
پرسین لە حیکمەت خەلقی ئادەم بوو
تا حاڵی بوون گشت لە حیکمەتی
هیچ کام نەمێنێ عوقدەی شوبهەتی
نە ڕەخنە لە فیعل «رب العزةعەرەبی» بوو
نە دەرحەق ئادەم تەعن و غەیبەت بوو
عەلاوەی ئەمە تەسەوور ناوێ
غەیبەت بۆ کەسێ لە عەدەمدا وێ
«و ما كان ذا رجمٲ بالظنونعەرەبی»
حاڵی کردبوون تەعلیمی بێ چوون
«فما قال مِن لسانِ المَلَكعەرەبی
خالقُنا من «نحن» الی «لك»عەرەبی»
نە تەزکییەی نەفس نە عوجبیان بوو
تەتیممەی تەقریر شوبهەی خۆیان بوو
ئەر «مَلكينِعەرەبی» هارووت و مارووت
کەس بۆ ئیعتیراز ناوێسێتە ڕووت
وەر مەفتووحە «لامعەرەبی» ئەمە جوابە:
ئازاریان عەزاب نییە، عیتابە
قیسسەی سیحریان کەوا شەهیرە
مەردوودی خدمەت جەمعێ کەسیرە
سەبەب لە ئینزال بەعسی ئەواندا
سیحر ئینتیشاری بوو لەو ئەواندا
تەشخیس بۆ عەوام هیچ نەدەدریا
ساحیر و نەبی فەرق نەدەکریا
«جاء باذن الملك المنّانعەرەبی
لابتلاء الناس ٱي الامتحانعەرەبی»
«يُعلّمانِ النَّاسَ السحرَ كَیعەرەبی
يمتاز الرشدُ لهم مِن الغَيّعەرەبی»
مبحث الابلیس
حیکایەتەکەیچ درۆ بزانە،
یا خەیر ڕمووزی قەدیمیانە
ئیبلیس چون لەناو مەلەکاندا بوو
لە سوحبەتیاندا خەیلێکی پێ چوو
بە تەغلیب ناوی بە مەلەک بریا
ئیستیسنای لە جەمع ساجیدان کریا
وەرنە خۆ «جنّعەرەبی»ە ئەو «الخناسعەرەبی»ە
شاهیدیچی قەول ئیبنی عەبباسە
فەرمووگیە جیننن، ئەو زومرەیانە
وەلەدیان دەوێ و ئیبلیس لەوانە
خسووسەن زاهیر کەلامی باری
«كان من الجنعەرەبی» چاک دەدا یاری
مەلەک نەک لە تەرز ئینسان و پەرین
لە ژن و شوویی و زاو و زوو بەرین
نە نێر، نە مێنگە، نە ساحێب منداڵ
بەپێی ڕوتبە و حاڵ ساحێب پەڕ و باڵ
باڵیان بە ئایەت وەها دیارە:
دوو دوویە، سێ سێ و، چوار چوارە
بەڵێ پێغەمبەر کە بۆ میعراج چوو
دیگیە جیبرەئیل شەشسەد باڵی بوو
گشت لەسەر فیعلی عەجیب قادرن
لە هەر شکڵێدا حەز کەن زاهیرن
جیبرەئیل لە شکڵ دوحیەدا دەهات
بە خدمەت حەزرەت «عليه الصلاةعەرەبی»
زۆرترن لە گشت ئەنواعی عالەم
«بٲعدادهم الله ٲعلمعەرەبی»
لە مەکان و قورب، لە مەکانەتدا
لە ئیمتیسالدا و لە مەعریفەتدا
لە «كلام اللهعەرەبی» وا دەوێ مەفهووم
«لكلَّ منهم مقام معلومعەرەبی»
لە ئاسماناندا نییە جێی یەک پێ
ئیللا مەلەکێ حازرە لەوێ
بەعزێ بەدەوام قائیم و خاشیع
بەعزێکیچیان هەمیشە ڕاکیع
بەعزێ دائیما وا لە سجووددا
بەعزێ لە گێجاو بەحری شهووددا
غەفڵەتیان نییە ساتێک یا دەمێ
خەبەریان نییە لە هیچ عالەمێ
چونکە بۆ تەبلیغ خەیلێ لائیقن
واسیتەی مابەین خالیق و خەلقن
بەعزێ مەبعووسن سەر نەوعی خۆیان
بەعزێ سەر بەعزێ لە ئادەمییان
هەرچی لە عەدەم هاتوێ و بێتە دەر
فریشتەیێکی تایینە لەسەر
بە وەفقی فەرمان پادشای خەبیر
تەسەڕڕوفاتی تێدەکا و تەدبیر
ئایا سەماوات ئایا هەساران
بەحر و تەم و هەور، با و بەور و باران
تک تکی باران، کولوو کولووی بەور
تەڵ تەڵ گیا و لق گەڵای دار بەوتەور
زەمینە کەژ و دەشت تەمام جەمادات
حەیوانات یەکسەر، هەموو نەباتات
هەرچی نەموت و تەفسیلی دەوێ
نییە فریشتەی مووەکەل نەوێ
بۆ هەر فەردێکی فیرقەی موئمینین
بە حەدیسی پاک «خير النبيّينعەرەبی»
سەدوشەست مەلەک حافیزە یەقین
«دفعاً لاختطاف رهط الشياطينعەرەبی»
بەعزێ بۆ بەهەشت خەزێنەدارە
لەناویاندا ریزوان سەردارە
بەعزێ خەزەنەی دۆزەخ و نارە
بۆ ئەو دەستەیچە مالیک سالارە
زەبانیە یانێ: نەسەقچیی سەقەر
یا ئەو خەزەنە وتمان لەمەوبەر
حەق فەرمووگیە «تسعة عشَرْعەرەبی»
نۆزدە سینفن یا نۆزدە نەفەر
حەفەزە یانێ: کەتەبەی کیرام
دوو بە شەو، دوو ڕۆژ ڕاس و چەپ مەقام
ئی ڕاس خێرنویس، ئی لای چەپ شەروور
ئی لای ڕاس ئەمیر، ئی لای چەپ مەئموور
دەڵێ: تا هەفت سات مەینویس جارێ
بەڵ تەسبیحێ کا یا ئیستیغفارێ
ئی ڕاس چون کەرەم حەق بێ پایانە
چاکە دەنویسێ بە دە چەندانە
فریشتەی سوئال عەزابی قەبران
چە بۆ موسوڵمان چە بۆ کافران
دوو شەخسن ناویان مونکەر و نەکیر
یا بۆ موسوڵمان موبەششیر، بەشیر
بەعزێ سەر بەعزێ هەیە شەرەفیان
بەڵێ ئەفزەلی گشت مەلائیکان
ئەواننە پێیان دەوێژن «خواصّعەرەبی»
کە چوار سینفن دەگەڵ چوار ئەشخاس
چوار سینفەکان موقەڕڕەبوونن
نزیکی حەزرەت بارگەی بێچوونن
«کەڕڕووبی»ن مەلەک عەزاب و نیقمەت
«ڕووحانی»ن مەلەک ڕەحمەت و نیعمەت،
حەمەلەی عەرشن یانێ ئەوانە
عەرشی عەزیمیان هەر لەسەر شانە
ئەمڕۆ چوارن وەختی جەمالە
لە قیامەتدا وادەی جەلالە
هەشت کەسن یا هەشت سینفی بێ شومار
«جَلَّ جلالُ الواحد القهّارعەرەبی»
چوار شەخسەکان یەکێ جیبرەئیل
ساحیبی وەحی و پەیغام و تەنزیل
میکائیل بۆ قەبز بۆ بەستی زەمین
بۆ تەعیینی ڕزق بووگە بە ئەمین
عیزرائیل بۆ قەبز ڕۆح ساحیب دوستوور
ئیسرافیل ساحیب ئەمری نەفخی سوور
«صورعەرەبی»یچ شاخێکە فووی دەکا پێدا
بە عەدەد ئەرواح کونای وا تێدا
دووجار فووی پێدا دەکا حەواڵە
«بين النفختينعەرەبی» موددەی چڵ ساڵە
لە نەفخەی ئەووەڵ بەرزان دەون پەس
زی ڕووح گشت دەمرن نامێنێ هیچ کەس
کە نەفخەی دووەم ناکاو سەدای بێ
دووبارە هەموو گیانیان پێدا تێ
ئەمما حەمەلە و چوار شەخسەکان
لە هەر دوو نەفخە ئەوان موستەسنان
دەمرن و زیندگ دەونەوە سەرجەم
پاشتر لە ئەووەڵ، پێشتر لە دووەم
بەعسیان وەک خەڵق بەر لە گشتانە
مردنیچیان لە دوای هەموانە
خەواسی مەلەک هەیە فەزڵیان
وەسەر بەشەردا سیوای ئەنبیان
عەوامی بەشەر سولەحا و ئەولیا
فەزڵی هەس وەسەر عەوامی مەلەکدا
عەوامی مەلەک فەزڵی هەس وەسەر
گونەهکاراندا لە فیرقەی بەشەر
«و في ما بين الخواص كلامعەرەبی»
بەر نەبی و ئەوان سەلات و سەلام