مبحث رؤیةالله تعالی

لە کتێبی:
عەقیدەی مەرزیە
بەرهەمی:
مەولەوی (1806-1882)
 5 خولەک  772 بینین
ڕوئیەتی دانای خەفی و ئاشکار
ئایا بۆ نائیم ئایا بۆ بێدار
«في ذِهِ النشٲة ٲو دارالقرارعەرەبی»
جائیزە لە لای قەولەکەی موختار
ئەر جائیز نییە حەزرەتی مووسا
لەبەرچی فەرمووی «ارِنیعەرەبی»؟ ئەوسا
هیچ لە جواودا «خالق الوریعەرەبی»
فەرمووی «لَن ٲريكعەرەبی» یا خۆ «لن ٲریعەرەبی»؟
بە «لن ترانیعەرەبی» جواوی داوە
ناوینی تۆ من وا بەم ئیماوە
ئیساتە تۆ تۆی بەم وەسفە کە هەی
من قائیم بە خۆم سەرمەدیم و حەی
ڕاوێس ئەو نەشئە با تەشریف بێرێ
ئیبقای حەق خەڵات بەقات بنێرێ
بە چاوی فانی ناوینیە باقی
باقی دەوێنێ باقی وە تاقی
«ولا سِيَّما لَدي ذی استماععەرەبی
لا يَدُلُّ النفسي عَلی الامتناععەرەبی»
روئیەت، بە خیلاف ئەو کەس جاحیدە،
حەقیقەتەکەی نەوعی واحیدە
یەعنی ئینکیشاف و ئیدراکی تەواو
کەوا حاسڵە لە دوای فەتحی چاو
لاکین «فی الشاهدعەرەبی» بوونی هەس مەنووت
بە موحازات و سائیری شرووت
«مثل خروج النور والشعاععەرەبی
ٲو بالارتسام ٲي بالانطباععەرەبی»
قیاس لە شاهید پارچەی کاسیدە
تەنیاگە تانتەی لە پۆی فاسیدە
با دەرحەق بە حەق یەکتای یەگانە
حاسڵ وێ ئەو وەخت بێ ئەو شەرتانە
بۆچ؟ وەختێ کە نەفس وەردەی «ماعەرەبی» و «مَنعەرەبی»
دەرچوو لە هەڕگاو زۆنگی زەویی تەن
«من عالم القدس قد تستمدّعەرەبی
فتقوي، تَكمُل، و تستعِدُّعەرەبی
لٲن يخلقَ الخالقُ الٲكبرعەرەبی
فيها الادراك بِحِسّ البصرعەرەبی
بلا ذی الشروط و تلك المحنعەرەبی
بعد الاعادة لذاك البدنعەرەبی
فاحفظ ذا الذي كان لاحقاعەرەبی
يلائمُ ما مَرَّ سابقاعەرەبی»
بەڵکوو لە خزمەت شێخی ئەشعەری
بۆ ڕۆحی ڕەحمەت لە غایەت عەری
ئەو شرووتانە کەوا موسبەتن
ئەسبابی عادیی خەڵقی ڕوئیەتن
ئیستەیچ جائیزە خالیقی وەدوود
بێ ئەوان ڕوئیەت بێرێتە وجوود
دەلالەت دەکا لەم قسە تەمام
ئیختیلافی جەمع سەحابەی کیرام
«فی وقوعها ليلَة الٳسراعەرەبی
لهُ عليه صلاة تتریعەرەبی»
بۆچ عیلم و ڕوئیەت دەخەی تەفاوەت؟
ئاخر نەوع کەشف و عیلمێکە ڕوئیەت
عیلمت بە خالیق بێ جیهەت بۆچ هەس؟
دین بێ جیهەت هەس بۆت تەعەللوق بەس
ئەگەر دەوینێ بێ موقابەلە
با بوێنیە چە موجادەلە؟
«لو يَریعەرەبی» بۆچی بێ چەند و چوونە؟
«لو يَریعەرەبی» بۆچی بە چۆن مەقروونە؟
نَقَلَ القاضی عِیاضُ السَرِیّ
هەیە لە خەودا ئیجماع لە سەری
تا ئیستە لەسەر جەوازی ڕۆیین
لە وقووعیچی با نەختێ بدوین
خەڵاتی وقووع ڕوئیەتی باری
بەم چاوی سەرە و حاڵی بیداری
دەس نادا بۆ کەس لەم دنیایەدا
هەر بە شانی خەتم ئەنبیایەدا
حەتتا ڕوئیەتێ کە بۆ ئەویچ بوو
دەڵێن وەختێ بوو لە دنیا دەرچوو
ئەر «وەلی» ئیزهار دینی فەرمووگە
ئەوە شهوودی غەڵەبە بووگە؛
مەستی گێجی دا و خستیە مەلە
وتی ڕوئیەتە، یا موئەووەلە
بەڵێ بە نەقڵی تەشکیک نەماگە
بۆ زۆر بوزورگان بە خەو ڕوویداگە
وقووعی ڕوئیەت ڕۆژی قیامەت
دەوێ بە دەلیل کیتاب و سوننەت
ئەر کەسێ بڵێ: تاریکە چاوم
تووشیاری دەلیل، زەحمەتە ناوم،
لەبەر «ليلة البدرعەرەبی» ئەر دەوێنێ
«الي ربها ناظرةعەرەبی» خوێنێ
ئەمرێ جەوازی شکی نەماوێ،
موخبیری سادیق خەبەری داوێ
کە واقیع دەوێ، ڕاسە بە تەحقیق
واجبە بەوە گشت بکەین تەسدیق
لەم مەتڵەبەدا ئیجماعی ئوممەت
بەر لە حودووسی ئینکار و بیدعەت
بووگە لە سەری وقووعی ڕوئیەت
کەوا موستەلزیم جەوازە و سیححەت
لەسەر ئەمیچە ئایەی زاهیرە
مەحموول لە زاهیر موتەبادیرە
ئەو ئیجماعیانە زۆر موعتەمەدە
لەو ئیجماعە دەر ڕێگەی پێ مەدە
با بەس بێ دەلیل عولەمای کامیل
بێینە سەر دەلیل جەرگەی ئەهلی دڵ
چەند کەس هەن دەرچووگ لە دەس نەفسانی
موسەففا لە ڕەنگ وەسفی ئینسانی
ئار و دووی وجوود سووژیاگ نەوێ
نییە لەلایەن هیچ ڕۆژ و شەوێ
پێی دڵ لە زنجیر «ما سویعەرەبی» موتڵەق
موشتاق دیدار مەحبووب بەرحەق
بەهەشت جێی سروور غەم لێی ئەودەر وێ
دەردی ئینتیزار مەوتی ئەحمەر وێ
ڕاسە بێباکە و ئیستیغنای دەوێ
ڕێی ڕەحمی مەحبووب بەرحەق ناکەوێ
پەردە لە جەمال نەدێرێتەوە
خۆی لە موشتاقان بشێرێتەوە
حاشا سەد هەزار مەرتەبە دوورە
عاشق شاد نەبێ بەو شۆڵەی نوورە؟
بە حەق بە لیقای «باقی» شاد ئەبن
هەر بەو لیقاوە دڵئازاد ئەبن
«رزَقَنا الله بفضلهعەرەبی
و حفظنا من آثار عدلهعەرەبی»
پشتی ئەم ئەسڵە ئیستیفابێزە
دامنەی لایقە بەم پەراوێزە
وەسف ئەر جێ بێڵی تالیبی زات بی
لە فەرزی «شاهـ» بی دەشێ هەر «مات» بی
عیلمی کونهی زات بۆ کەس ڕوو نادا
نە لە دنیادا نە لە عوقبادا
ئەر بڵێی ڕوئیەت بۆ دەلیل چییە؟
ڕوئیەت موفیدی حەقیقەت نییە
زاتێ نیشانەی بێ نیشانی وێ
دەشێ عیلمی کەس چی لێ زانیوێ؟
ئەوە بێتە زەبت زیهن و مەعریفەت
هەر وجوودە و سەلب، ئیزافە و سیفەت
بێ نەوع و جینسە ناگونجێ «ما هو؟عەرەبی»
«تَقَدَّسَ مَن لَيس ٳلا هُوعەرەبی»