مبحث الخاتمیّة
لە کتێبی:
عەقیدەی مەرزیە
بەرهەمی:
مەولەوی (1806-1882)
2 خولەک
912 بینین
«دَليل كونِ ذلك الجنابعەرەبی
خاتمهم ما كان فی الٲحزابعەرەبی»
«و فی الحديث ما لهُ يهدیعەرەبی
وذا قولُ «لا نبیّ بعدی»عەرەبی»
ئایینەی دڵ وا بە ژەنگ جەفاوە
بێ وە ئیستیدلال ئەهلی سەفاوە:
بەهرەی شەرع دەعوەت خەڵق ئەلای حەقە
حەللی موشکیل و مەسئەلەی ڕەقە
ڕەهنوماییە و ئیرشادی عیباد
ئەباڵ مەسالیح مەعاش و مەعاد
«و ٳعلامُهُم تلكُمُ الٲمورعەرەبی
يعجز عنها عقول الصدورعەرەبی»
تەقریر و تەحریر ئەدیللە و حوجەج
ئیزالەی شوبهەی پڕ زەیغ و عیوەج
تەبشیر و تەرغیب فیرقەی موئمینین
ئیزار و تەرهیب عوسبەی کافیرین
ئیحکامی ئەحکام ئەسڵ و فەرعی دین
ئیتمامی ئەخلاق حەسەنە و ئایین
ئەم شەرعە خۆ بۆ ئەوانە سەرجەم
«بِالطرز الٲكمل والوجه الٲتمعەرەبی»
«مَتَكَفِّلّ مُحكَمُ سديدعەرەبی
حيث لا يُعقَل عليه مزيدعەرەبی»
«يَدُلُّ عَلی ذاكم يقيناعەرەبی
«اليوم» حتی تبلغَ «دينا»عەرەبی»
نەما ئیحتیاج ئەهی زەمانە
«حقعەرەبی» «نبیعەرەبی»یێ تر بکا ڕەوانە
مەعلووم بوو لەلای هەر کەسێ بیناس
«محمّدعەرەبی» بێ شک «ختم الٲنبياعەرەبی»س
لە ئەمری عیسا هیچ پەشێو نەبی
بەر لە موحەممەد بووگە بە نەبی،
کە هاتە خواریچ هیچ شوبهەی نییە
هەر تابیعی شەرع موحەممەدییە
شەرعی خۆی مەنسووخ، تازەی بۆ نایە
خەلیفەی جەناب ڕەسوولوڵڵایە
هیچ دینێ قبووڵ ناکا لە هیچ کەس
ئیللا ئەم دینی ئیسلامە کە هەس
ئەهلی کیتاب گشت پێی تێرن ئیمان
سەلیب دەشکێنێ لا دەبا خووگان
وەک عەسری ئەو خۆش کەس نایشنەوێ
دەڵێن ژن تێرێ و وەڵەدی دەوێ
وەختێ کە دەمرێ بە ئەمری بێ چوون
دەکرێ لە خدمەت حەزرەتدا مەدفوون
بووبەکر و عومەر، دەکەونە ئەبەین
«توبی للشيخين بين النبييّنعەرەبی»
چ فەزلێکە «حەق» داگیە بەم خاکە
ئەسڵە بۆ ئەم گشت گەوهەری پاکە
ئاسمان لە ڕوتبەی عولوی چی کەم بوو
نەبوو بە مەدفەن بۆ عیسا، ئەم بوو؟
قەتعی نەزەرت جارێ لەولا کە
مەنشەء و مەدفەن خەڵات «لولاكعەرەبی»ە