فەلەک! ئەر مەرتەبەیێ بێت و وەفا کەی، چ دەبێ!؟

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  453 بینین
فەلەک! ئەر مەرتەبەیێ بێت و وەفا کەی، چ دەبێ!؟
دەری شادی له دڵم دەفعەیێ وا کەی، چ دەبێ!؟
وەک دەکەی عاشقی سەرگەشته هەزارێ بێ ڕۆح
دەردەدارێ به کەرەم جارێ دەوا کەی، چ دەبێ!؟
من فوتادەم بە میحەن، تۆ بە غەزەب دێی و دەچی
وەختی گەردش نیگەهێ سوویی گەدا کەی، چ دەبێ!؟
حەق، حەقی کاهێ لە کۆهـ وەردەگرێ ڕۆژی حیساب
تۆ بە کۆهێ گونەهـ ئەر فیکری خودا کەی، چ دەبێ!؟
دڵ لە قەیدی ستەمت زارە بە دایم مەهـ و ساڵ
چەند ڕۆژێ بە وەفا تەرکی جەفا کەی، چ دەبێ!؟
ڕەسمی عاشق نییە «سالمناسناوی ئەدەبی» لە فەلەک شەکوە بکا
سەر و جان بۆ ڕەهی جانانە فیدا کەی، چ دەبێ!؟