خۆزگە دەمزانی لە تارانێ نەجاتم کەی دەبێ

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  934 بینین
خۆزگە دەمزانی لە تارانشوێنێ نەجاتم کەی دەبێ
کۆیی یارە مەشهەدم یا مەدفەنم هەر ڕەیناوی تایبەت دەبێ
تەییی ئەرزم بۆ نەکا تا ڕۆحی شاهی نەقشبەند
کەی بە پێی پڕ ئابڵەم وادیی فیراقت تەی دەبێ
هەر کەسێ زانیی لە سۆزی ناڵە حاڵی دەردی دڵ
مەتڵەبی نابێ هەموو حاڵی لە فەحوای نەی دەبێ
نێشی حەییەی زوڵفی لەیلا ڕاستە مەجنوونکوش بووە
خۆ گەزیدەی ماری وا قەت نامرێ هەر حەی دەبێ
عەیشی وەسڵم بردە سەر ئەندووهی هیجریش سەردەچێ
مەوسیمی ئوردیبیهیشتم دی دەمێکیش دەی دەبێ
بۆ تەلیسمی ڕوو برۆ شەمشێری ڕووتە ڕاست و چەپ
تا دەگاتە گەنجی حوسنت پەیکی فیکرم پەی دەبێ
گەر بە حوججەت بێ ڕوخم سابیت دەکا سیدقی زەمیر
مایلی سیبی ڕوخت ڕەنگی بە میسلی بەی دەبێ
من لە نەشئەی جامی لەعلت مەحشەریش نایێمە هۆش
جامی وا سالمناسناوی ئەدەبی لە دەورا قسمەتی جەمناوی تایبەت کەی دەبێ؟